چەند ناوچەیەکی تاران بۆردوومان کران

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە 24 کاژێری رابردوودا بۆردوومانی سەر چەند ناوچەیەکی تاران بەردەوام بوون، بە گوێرەی ئەو دیمەنانەی بڵاوکراونەتەوە، دەنگی تەقینەوەی بەهێز دەبیسترێت و لە هەندێک شوێنیش دووکەڵی چڕ دەبینرێ.
 
بەرەبەیانی رۆژی شەممە، 21-03-2026، هاوشێوەی رۆژانی رابردوو هێرشێکی چڕ کرایە سەر چەند ناوچەیەکی تاران، لەوانەش، پەردیسان، باشووری رۆژئاوای شارەکە، دەوروبەری فڕۆکەخانەی مێهرئاباد، ئێکباتان، رۆژهەڵاتی تاران و چەندین ناوچەی دیکە.
 
بە گوێرەی میدیاکان لەگەڵ بیستنی دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز، سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە ناوچە جیاجیاکانی تاران کارا کراوە.
 
هەروەها لە دیمەنێکدا دیارە کە مووشەکێک لە ناوچەی 'پارکی پەردیسان' بەرەو ئاسمان هەڵدەدرێت، بەڵام هیچ شتێک ناپێکێت.
 
هاوکات لە ناوچەی پەردیسی تارانیش دەنگی فڕۆکەی جەنگی و تەقینەوەی بەهێز بیستراوە.
 
تاوەکو ئێستا قەبارەی زیانەکانی هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر تاران و دەوروبەری دیار نییە.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە