قالیباف: ترەمپ دەیەوێت مێزی دانوستاندن بکاتە مێزی خۆبەدەستەوەدان

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رەخنەی تووند لە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەگرێت و رایدەگەیێنێت، تاران لەژێر سێبەری هەڕەشەدا دانوستاندن ناکات؛ دەشڵێت: "بۆ پێشاندانی کارتی نوێ لە مەیدانی جەنگدا ئامادەین."
 
محەمەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە پەیامێکی نوێدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، رایگەیاند، ترەمپ لە رێگەی سەپاندنی گەمارۆ و پێشێلکردنی ئاگربەستەوە، دەیەوێت بە خەیاڵی خۆی مێزی دانوستاندن بگۆڕێت بۆ مێزی "خۆبەدەستەوەدان" یان پاساو بۆ هەڵگیرساندنەوەی جەنگ بدۆزێتەوە.
 
قالیباف جەختی لە هەڵوێستی وڵاتەکەی کردەوە و گوتی: "ئێمە بە هیچ شێوەیەک دانوستاندن لەژێر سێبەری هەڕەشەدا قبووڵ ناکەین."
 
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشدارییەکی تووندی دایە واشنتن، کە وڵاتەکەی لە بەرامبەر هەنگاونان بەرەو جەنگ دەستەوەستان نابێت و گوتی: "لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، ئامادەکاریی تەواومان کردووە بۆ ئەوەی کارتی نوێ لە مەیدانی جەنگدا بەکاربهێنین و وەڵامی هەر سەرکێشییەک بدەینەوە."
 
پەیامی نوێی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و سەرۆکی شاندی دانوستاندنکاری ئێران لەگەرێ یەکەمی گفتوگۆکانی ئیسلامئاباد لە کاتێکدایە، لە پاکستان ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی گەڕی دووەمی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکرێت.
 
هاوکات سەید مەحموود نەبەویان، ئەندامی شاندی دانوستاندنکاری ئێران لە گەڕی یەکەمی دانوستاندنەکانی ئیسلامئاباد لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، لە دۆخی ئێستا باشترە ئێران دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا نەکات.
 
نەبەویان دەڵێت: "دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا لە ژێر سێبەری هەڕەشە و هێرش و پێشێلکردنی ئاگربەستدا نەک هەر بێمانایە، بەڵکو زیانی هەیە و بوێری ئەوە دەداتە دووژمن کە زیاتر تەماحکار بێت."

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران

پزیشکیان: ئەمریکا دەیەوێت خۆمان بەدەستەوە بدەین

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران رایدەگەیێنێت، کاربەدەستانی ئەمریکا دەیانەوێت گەلی ئێران "خۆیان بەدەستەوە بدەن"، بەڵام دەڵێت، وڵاتەکەی ناچێتە ژێر باری هیچ گوشارێک.