بەرپرسێکی ئێران: ئەگەر هێرشمان بکرێتە سەر، لە شەقامەکانی ئەمریکا وەڵامیان دەدەینەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا و رایدەگەیێنێت، ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەی، ئەوا ئێران لەنێو شەقامەکانی ئەمریکا وەڵامیان دەداتەوە.
 
عەباس موقتەدایی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران، شەوی دووشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی رایگەیاند: "ئێمە شەڕخواز نین، بەڵام ئەگەر لایەنی بەرامبەر جارێکی دیکە هێرش بکاتە سەرمان، ئێران دەستەوەستان نامێنێت و وەڵامی تووندی دەبێت، پێویستە سەرۆکی ئەمریکاش ئەم راستییە بزانێت."
 
موقتەدایی لە درێژەی قسەکانیدا هۆشداریی تووندی ئاراستەی واشنتن کرد و گوتی: "ئەگەر لایەنی بەرامبەر جەنگمان پێ بفرۆشێت، ئێمە بێدەنگ دانانیشین. ئەم جەنگە ئەو توانایەی هەیە کە وەڵامەکەی لەناو شەقامەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بدرێتەوە. ترەمپ دەبێت بایەخ بەم پرسە بدات، من وەک جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران ئەم قسەیە دەکەم."
 
ئەو پەرلەمانتارە ئێرانییە ئاماژەی بەوەش کرد، ئێران توانیویەتی رێگری لە "تەماع و ویستە سەرکێشییەکان"ی دۆناڵد ترەمپ بگرێت و پلانەکانی پەکبخات.
 
ئەم لێدوانەی بەرپرسەکەی پەرلەمانی ئێران لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتن، بەتایبەت دوای ئەوەی ترەمپ 20ی نیسانی وەکو دوا وادە بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئیران دیاریکرد، پێ ناوەتە قۆناخێکی هەستیارەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران

پزیشکیان: ئەمریکا دەیەوێت خۆمان بەدەستەوە بدەین

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران رایدەگەیێنێت، کاربەدەستانی ئەمریکا دەیانەوێت گەلی ئێران "خۆیان بەدەستەوە بدەن"، بەڵام دەڵێت، وڵاتەکەی ناچێتە ژێر باری هیچ گوشارێک.