ئێران لە وەڵامی ترەمپ دا: بەئامانجکردنی ژێرخانی وزەمان وەڵامێکی سەختی بەدوادا دێت

22-03-2026
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیای ئێران هۆشدارییەکی تووند دەداتە ئەمریکا و ئیسرائیل و رایدەگەیێنێت، هەر هێرشێک بۆ سەر ژێرخانی وزەی وڵاتەکەی، وەڵامێکی "سەخت"ی دەبێت و دامەزراوە ستراتیژییەکانی ئەوان لە ناوچەکەدا دەکرێنە ئامانج.
 
بەرەبەیانی یەکشەممە 22-03-2026 ئیبراهیم زولفەقاری، گوتەبێژی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا، وەڵامی هۆشدارییەکی سەرۆکی ئەمریکای دایەوە و رایگەیاند، ئەگەر ژێرخانی سووتەمەنی و وزەی ئێران لەلایەن دوژمنەوە دەستدرێژیی بکرێتە سەر، ئەوا سەرجەم ژێرخانەکانی وزە، تەکنەلۆژیای زانیاری (IT) و وێستگەکانی شیرینکردنی ئاوی سەر بە ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکەدا، دەکرێنە ئامانج.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی تووند دایە ئێران، کە دەبێت لە ماوەی 48 کاژێردا تەنگەی هورمز بکاتەوە، ئەگەر نا، ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر کێڵگە و وێستگەکانی کارەبای ئێران و لەنێویان دەبات. 
 
لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ، ترەمپ نووسیویەتی، "ئەگەر ئێران بە تەواوی و بێ هەڕەشە، لە ئێستاوە تاوەکو 48 کاژێری دیکە تەنگەی هورمز نەکاتەوە، ئەوا ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر وێستگە جیاجیاکانی کارەبای ئێران و دەیانسڕێتەوە."
 
ترەمپ دەڵێت، "سەرەتا لە وێستگە گەورەکانەوە دەستپێدەکەین" ئەگەر تەنگەکە نەکرێتەوە. 
 
داخستنی تەنگەی هورمز، قەیرانێکی گەورەی سووتەمەنی لە چەندین وڵات دروستکردووە، چونکە 20٪ی سووتەمەنی هەناردەکراو بە تەنگەکەدا تێدەپەڕێت. لە دووەمی رۆژی جەنگەکەوە ئێران تەنگەکەی داخستووە و رێگە بە کەشتییەکانی سووتەمەنی و کاڵاکان نادات بە تەنگەکەدا هاتووچۆ بکەن.
 
ئەمریکا و ئیسرائیل پێشتر ژێرخانی وزەی ئێرانیان بۆردوومان کرد، لەوانەش بۆردوومانکردنی کێڵگەی گازی پارسی باشوور، لە وەڵامدا ئێران هێرشێکی تووندی کردە سەر ژمارەیەک ژێرخانی وزەی وڵاتانی کەنداو و ئیسرائیل.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئێران. وێنە میدیای ئێڕان

ئێران: ژێرخانی ستراتیژیمان پارێزراون

بەرگریی شارستانیی ئێران دڵنیایی دەداتە خەڵک ژێرخانە هەستیارەکان لە ئاستێکی بەرزی بەرگریدان و هۆشداریش دەدات هێرشکارەکان "باجێکی قورس" دەدەن.