زنجیرەیەک تەقینەوە تاران و دەوروبەری هەژاند

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند هێزەکانیان سەرقاڵی زنجیرەیەک هێرشن بۆ سەر ئامانجە دیاریکراوەکان لە ناوجەرگەی تاران. هاوکات میدیای ئێرانی رایانگەیاند، سیستمی بەرگریی ئاسمانی کارا کراوە و لانیکەم دەنگی 4 تەقینەوەی بەهێز لە باشووری تاران بیستراون و لە شاری کەرەج لە پارێزگای ئەلبەرز دەنگی تەقینەوە دێت.
 
سەرچاوە پشتڕاستنەکراوەکان ئاماژە بە دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە گەڕەکی ئەمیریە (ناوەندی تاران)، شەهرەکی دەوڵەت ئاباد (باشووری تاران)، شەهرەکی غەرب (باکووری رۆژئاوای تاران)، شەهرەکی ئێکباتان، شەهرەکی مەرزداران، فیردەوسی غەرب و تێهرانسەر  (رۆژئاوای تاران) دەکەن.
 
هەروەها لە شارەکانی مەلارد (رۆژئاوای پارێزگای تاران)، پەردیس (باکووری رۆژئاوای پارێزگای تاران)، دەماوەند (رۆژهەڵاتی پارێزگای تاران)، شاری رێی (باشووری پارێزگای تاران) و شەهرەکی ناز لە شاری فەردیس و گەڕەکی عەزیمیە لە شاری کەرەجی پارێزگای ئەلبەرز دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیستراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیبراهیم زولفەقاری، گوتەبێژی قەرارگەی خاتەمولئەنبیا

قەراگەی خاتەمولئەنبیا: فەرماندە سەربازییەکانمان تاکتیکی نوێ و سیستەمی مۆدێرنتر بەکاردەهێنن

گوتەبێژی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا رایگەیاند، لە چەند هێرشێکی بەرفراواندا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "وەعدەی سادقی 4"، هێزەکانی ئەرتەش و سوپای پاسداران ژێرخانە سەربازییەکانی ئیسرائیل و چەند بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکایان لە ناوچەکە کردووەتە ئامانج و فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری F-16ـیشیان خستووەتە خوارەوە.