بەراورد بە سەرەتای جەنگ نرخی گۆشت لە ئێران 82٪ بەرزبووەتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای پاڵپشتی بۆ کاروباری ئاژەڵ لە ئێران دەڵێت، نرخی فەرمیی گۆشت یەک ملیۆن و 280 هەزار تمەنە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لە سەرانسەری وڵاتەکە هیچ گرفتێکیان لە دابینکردنی گۆشت، هێلکە و مریشکدا نییە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23-04-2026، پەرویز جەعفەری، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای پاڵپشتی بۆ کاروباری ئاژەڵ لە ئێران نرخی نوێی گۆشت، هێلکە و مریشکی راگەیاند کە بەراورد بە پێش جەنگ نرخەکانیان بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە.
 
بەگوتەی پەرویز جەعفەری، هەر کیلۆیەک گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی تاراندا یەک ملیۆن و 280 هەزار تمەنە کە بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، بەر لە جەنگ، نرخەکەی 700 هەزار تمەن بوو.
 
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای پاڵپشتی بۆ کاروباری ئاژەڵ لە ئێران ئاماژەی بە نرخی نوێی هێلکە کرد و گوتی، هەر تەبەقێکی بە 500 هەزار تمەنە، ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەر لە جەنگ بە 130 هەزار تمەن بوو. 
 
هاوکات نرخی هەر کیلۆیەک مریشک کە بەر لە جەنگ 130 هەزار تمەن بوو، ئێستا بە 320 هەزار تمەنە.
 
بەوپێیەش بەراورد بە سەرەتای جەنگەوە کە 28ـی شوباتی ئەمساڵ دەستیپێکرد، نرخی گۆشت 82٪، نرخی مریشک 146٪ و نرخی هێلکەش 284٪ بەرزبووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەتی سێدارە لە شەقامێکی تاران

ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا

دەسەڵاتی دادی ئێران رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ سۆڵتانعەلی شیرزادی، بە تۆمەتی ئەندامێتی لە رێکخراوی موجاهیدینی خەلق و هاوکاری لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل، لەسێدارە دراوە.