پەرلەمانتارێکی ئێران: دەبێ پرسی ئەتۆمی لەسەر مێزی دانوستاندن لاببرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانتارێکی ئێران لابردنی پرسی ئەتۆمی لەسەر مێزی دانوستاندنی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا بە پێویست دەزانێت و دەڵێت: ''هەر گفتوگۆیەک پەیوەست دەبێت بە قەرەبووکردنەوەی ئێران و دانپێدانان بە سەروەریی ئێمە بەسەر تەنگەی هورمزدا.''
 
رۆژی پێنجشەممە، 23-04-2026، عەلیڕەزا عەباسی، ئەندامی پەرلەمانی ئێران سەبارەت بە ئەگەری دانوستاندنی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا رایگەیاند: ''بە لەبەرچاوگرتنی هێرشەکانی دووژمن بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە کاتی گفتوگۆکانی پێشوودا، دەبێ دۆسیەی ئەتۆمیمان بۆ هەمیشە لەسەر مێزی دانوستاندنەکان لاببرێت.''
 
بەگوتەی عەلیڕەزا عەباسی، ئەگەر دانوستاندنی نێوان تاران و واشنتن سەربگرێت، ''پێویستە گفتوگۆکان تەنیا لەسەر تەوەرەکانی وەک پێدانی قەرەبوو بە ئێران و دانپێدانان بە سەروەریمان لە تەنگەی هورمز چڕبکرێتەوە.''
 
ئەو پەرلەمانتارەی ئێران بەبێ ئاماژەدان بە ئەگەری رەزامەندیی بەرپرسانی وڵاتەکەی بۆ گفتوگۆکردن گوتیشی، لە دانوستاندندا دەبێ لایەنی ''دەستدرێژیکار'' دیاری بکرێت، گەمارۆکانی سەر ئێران لاببرێن و داراییە بلۆککراوەکانمان ئازاد بکرێن. 
 
قسەکانی عەلیڕەزا عەباسی لەکاتێکدان کە بەرەبەیانی دوێنێ چوارشەممە ئاگربەستە دوو هەفتەییەکەی نێوان تاران و واشنتن کۆتایی دەهات، بەڵام چەند کاژێر بەر لە کۆتاییهاتنی وادەکە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ترووس سۆشیەڵ نووسی، ''فەرمانم دا بە سوپاکەمان کە بەردەوام بێ لە گەمارۆکەی [سەر بەندەرەکانی ئێران] و لە هەموو لایەنەکانی دیکەشەوە بە ئامادەیی و توانای تەواوەوە بمێننەوە." 
 
ترەمپ گوتیشی، "ئاگربەستەکە درێژ دەکەینەوە تاوەکو ئەو کاتەی پێشنیازەکەیان پێشکێش دەکەن و گفتوگۆکان کۆتاییان دێت."
 
لەلایەکی دیکەوە دوێنێ پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی سوپاکەوە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، ''لەوپەڕی ئامادەییداین بۆ بەردەوامیدان بە جەنگ. ئامادەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی یەکلاییکەرەوە لەگەڵ دووژمندا.''

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەتی سێدارە لە شەقامێکی تاران

ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا

دەسەڵاتی دادی ئێران رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ سۆڵتانعەلی شیرزادی، بە تۆمەتی ئەندامێتی لە رێکخراوی موجاهیدینی خەلق و هاوکاری لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل، لەسێدارە دراوە.