دەنگی تەقینەوە لە ئاسمانی تاران بیسترا و ئیسرائیل رەتیدەکاتەوە هێرشی کردبێت

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئیسرائیل رەتیدەکاتەوە وڵاتەکەی هێرشی ئاسمانیی نوێی کردبێتە سەر ئێران، ئەوەش دوای ئەوەی میدیاکانی تاران بڵاویانکردەوە کە دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە ئاسمانی پایتەخت بیستراوە.
 
سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئیسرائیلی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی نیسانی 2026، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە: "لەم کاتەدا ئیسرائیل هیچ هێرشێک ناکاتە سەر ئێران."
 
ئەم روونکردنەوەیەی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە میدیای فەرمیی ئێران پێشتر بڵاویکردبووەوە، چەند تەنێکی دژبەر لە ئاسمانی تاران بینراون، سیستمی بەرگریی ئاسمانی چالاک کراوە و دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە ئاسمانی تارانی پایتەخت بیستراوە، کە ئەمەش ترسی لای خەڵک دروستکردبوو لەوەی رەنگە هێرشی نوێ دەستیپێکردبێت.
 
پێشتر هەر لە رۆژی پێنجشەممەدا، ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڕەشەی تووندی لە ئێران و گوتی ئیسرائیل "ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی جەنگ دژی ئێران." هەروەها ئاماژەی بەوەش کردبوو کە وڵاتەکەی تەنیا چاوەڕێی گڵۆپی سەوزی ئەمریکا دەکات بۆ ئەوەی ئێران بگەڕێنێتەوە بۆ "سەردەمی بەردین."
 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند کەشتییەک لە تەنگەی هورمز

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: یەکەم داهاتی باجی تەنگەی هورمز خرایە سەر هەژماری بانکی ناوەندی

حەمیدڕەزا حاجی بابایی، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، یەکەم بڕە پارەی دەستکەوتوو لە وەرگرتنی "باج " لە تەنگەی هورمز، بە فەرمی خرایە سەر هەژماری بانکی ناوەندیی ئێران.