کۆشکی سپی: چاوەڕێ ناکەین ئەمڕۆ رێککەوتن لەگەڵ ئێران بکرێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی رایگەیاند، کۆشکی سپی چاوەڕوان ناکات رۆژی یەکشەممە رێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ ئێران بکرێت و پێیوایە رەنگە چەند رۆژێکی دیکەی پێبچێت تاوەکو لەلایەن سەرکردایەتیی ئێرانەوە، لەنێویاندا موجتەبا خامنەیی، پەسند دەکرێت.
 
رۆژی یەکشەممە 24-05-2026، بەرپرسە باڵاکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی بەرپرسانی ئەمریکی گەشبینن کە رێککەوتنەکە لە ماوەی چەند رۆژێکدا واژۆ دەکرێت، دان بەوەشدا دەنێن، "هێشتا کۆتایی پێنەهاتووە و رەنگە هێشتاش هەڵبوەشێتەوە."
 
رێککەوتنەکە رێگری لە پەرەسەندنی جەنگ دەکات و گوشار لەسەر دابینکردنی نەوتی جیهان کەمدەکاتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، روون نییە ئایا دەبێتە هۆی رێککەوتنێکی ئاشتیی هەمیشەیی کە داواکارییە ئەتۆمییەکانی سەرۆک ترەمپیش لەخۆبگرێت.
 
ئەمە لە کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رۆژی یەکشەممە لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵ رایگەیاند، بە "نوێنەرەکانی گوتووە پەلە نەکەن لە رێککەوتنێک" لەگەڵ ئێران و گوتیشی، "هەردوولا دەبێت کاتی خۆیان وەربگرن و بە دروستی بیکەن."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تەنگەی هورمز

راپۆرتێک: جەنگ بۆ 60 رۆژ رادەگیرێت و تەنگەی هورمز دەکرێتەوە

ماڵپەڕی "ئەکسیۆس"ی ئەمریکی چەند زانیارییەکی لەبارەی رێککەوتنی چاوەڕوانکراوی نێوان واشنتن و تاران بڵاوکردەوە. بەگوێرەی رەشنووسی رێککەوتنەکە، جەنگ بۆ ماوەی 60 رۆژ رادەگیرێت، تەنگەی هورمز دەکرێتەوە و رێگە بە ئێران دەدرێت نەوتەکەی بفرۆشێت