لە ئێران کچ و کوڕێکی عاشق پێکەوە خۆیان دەخنکێنن

24-06-2020
کۆشش بێستانسووری
ساتی دەرهێنانی تەرمەکانی بێهزاد و زەینەب
ساتی دەرهێنانی تەرمەکانی بێهزاد و زەینەب
نیشانەکردن ئێران خۆکوشتن
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

کوڕ و کچێکی عاشق پاش ئەوەی بنەماڵەکانیان دژایەتیی هاوسەرگیرییان دەکەن، پێکەوە خۆیان دەخەنە نێو رووبارێک و گیان لەدەستدەدەن.
 
بەپێی میدیا خۆجێییەکانی ئێران، کوڕ و کچەکە بەناوی بێهزاد و زەینەب، دەستیان پێکەوە بەستووەتەوە و خۆیان خستووەتە نێو رووباری گودار.
 
شایەتحاڵەکان دەڵێن، هەرچەندە هەوڵی رزگارکردنی کوڕ و کچەکەیان داوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و داوای یارمەتییان لە تیمی فریاکەوتن کردووە.
 
لەو ڤیدیۆیانەی کە بڵاوکراونەتەوە، دەردەکەوێت کە تیمی فریاکەوتن تەرمی دوو کەس پێکەوە لە ئاوی رووبارەکە دەردەهێنن، دەنگی هاواری خەڵکیش لە ڤیدیۆکاندا دەبیسترێت.
 
رووداوەکە لە شاری مەسجد سولەیمان لە پارێزگای خوزستانی ئێران روویداوە، کوڕەکە تەمەنی 22 ساڵ بووە و کچەکەش 18 ساڵ. 
 
حوسەین مەولایی، بەرپرسی مانگی سووری ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، بە گوتەی بنەماڵەی کوڕ و کچەکە پێش رووداوەکە وەسێتنامەیان نووسیوە "بەڵام هێشتا ئێمە ئەو وەسێتنامەمان نەبینیوە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران

بەرپرسێکی نووسینگەکەی: تەندروستیی موجتەبا خامنەیی جێگیرە و سەرپەرشتیی دانوستاندنەکان دەکات

بەرپرسێکی باڵا لە نووسینگەی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایدەگەیێنێت، موجتەبا خامنەیی لە "تەندروستییەکی تەواودایە" و بەردەوامە لە بەڕێوەبردنی کاروباری وڵات، بەتایبەت سەرپەرشتیکردنی دۆسیە سەربازییەکان و دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا.