موجتەبا خامنەیی: سەردەمێکی نوێ لە تەنگەی هورمز دەستی پێکردووە و کۆتایی بە هەژموونی ئەمریکا هاتووە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

موجتەبا خامنەیی، لە پەیامێکدا بەبۆنەی "رۆژی نیشتمانیی کەنداوی فارس" لە ئێران، نەخشەڕێگەیەکی سیاسی و ئەمنی نوێی بۆ ناوچەکە ڕاگەیاند و جەختی لەسەر گۆڕینی هاوکێشەکان لە تەنگەی هورمز کردەوە. 
 
لە پەیامەکەدا هاتووە کە دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ بەسەر ئەوەی بە "گەورەترین لەشکرکێشی و دەستدرێژی زۆردارانی جیهان" وەسف کراوە، ئێستا وەرزێکی نوێ لە کەنداوی فارس و تەنگەی هورمز دەستی پێکردووە کە تێیدا ئەمریکا تووشی شکستێکی "شەرمەزارانە" بووە. 
 
لە پەیامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە داهاتووی ناوچەکە "داهاتوویەکی بێ ئەمریکا" دەبێت و بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە توانای پاراستنی ئاسایشی خۆیشیان نییە. 
 
خامنەیی لە پەیامەکەیدا باس لە چەسپاندنی بەڕێوەبردنی نوێی تەنگەی هورمز دەکات، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بەو بابەتەی کە ئەو بە خراپ بەکارهێنانی تەنگەی هورمز لەلایەن "دوژمنی شەڕخواز" ناوی بردووە. 
 
موجتەبا خامنەیی جەخت دەکاتەوە کە ئەم سەرکەوتنانەی لە تەنگەی هورمز بەدەستیان هێناوە دەستپێکی سیستمێکی نوێی ناوچەیی و جیهانییە کە لە سایەی "ستراتیژی ئێرانی بەهێز" بەدی هاتووە. 
 
رێبەری ئێران لەبارەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە پەیامەکەیدا بانگەوازێک بۆ وڵاتانی دراوسێ لە کەنداو و دەریای عومان بڵاودەکاتەوە و دەڵێت: "هەموو ئەو وڵاتانە چارەنووسمان بەیەکەوە بەستراوەتەوە و بێگانەکان جێگەیان لە ناوچەکەدا نابێتەوە".
 
موجتەبا خامنەیی لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئێران بە تەواوی تواناکانییەوە، لەوانە تەکنەلۆژیای ناوکی و مووشەکی، پاسەوانی لە سنوورەکانی دەکات و بەڕێوەبردنی نوێی گەرووی هورمز لە بەرژەوەندی پێشکەوتنی هەموو نەتەوەکانی ناوچەکەدا دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای ئێران و VPN

ئێران لە "تاریکیی دیجیتاڵیدا"؛ 60 رۆژ بێ ئینتەرنێت و یەک ملیار دۆلار زیان

بە تێپەڕبوونی زیاتر لە 60 رۆژ بەسەر پچڕانی ئینتەرنێتی جیهانی لە ئێران، خەڵکی ئەو وڵاتە دەچنە سێیەم مانگی "تاریکی دیجیتاڵی"یەوە. پچڕانێک کە نەک تەنیا گورزێکی کوشندەی لە ئابووری داوە، بەڵکو بژێوی و باری دەروونی ملیۆنان هاووڵاتیی ئەو وڵاتەی تێکداوە.