وەزیری پیشەسازیی ئێران: گەمارۆدانی دەریایی ئێران کارێکی ئەستەمە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هانا سەعیدی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزیری پیشەسازی و کانزاکانی ئێران رایگەیاند، پلانێکی تۆکمەیان بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی کەرتی پیشەسازی و نۆژەنکردنەوەی کارگەکان داڕشتووە. 
 
محەممەد ئەتابەک، وەزیری پیشەسازیی ئێران لەبارەی زیانەکانی ئەم دواییەی سەر کەرتی پیشەسازی ئێران، رایگەیاند، لیژنەیەکی تایبەت بۆ دووبارە بونیاتنانەوەی پیشەسازییەکان پێکهێنراوە و خەمڵاندنی ورد بۆ قەبارەی زیانەکان کراوە. 
 
ئەتابەک گوتی: "کارەکانمان لە پیشەسازییە بنەڕەتییەکانەوە (پیشەسازی  دایک) دەستپێکردووە و لەگەڵ رێکخراوی پلان و بودجە و حکومەت لە هەماهەنگیداین بۆ دیاریکردنی بڕی قەرەبووەکان بەپێی لەپێشینەبوونی کارگەکان، تاوەکو بە زووترین کات بگەڕێنەوە سەر هێڵی بەرهەمهێنان."
 
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی دارایی ئێران، بەهۆی جەنگەوە زیاتر لە 3 هەزار یەکەی پیشەسازی زیانیان بەرکەوتووە. حکومەتی ئێران دەڵێت، چەندین پاکێجی جۆراوجۆر بۆ پاڵپشتیی دارایی دامەزراوە و یەکە پیشەسازی و بازرگانییەکانییە زیانلێکەوتووەکان لەبەرچاو گیراون.
 
سەبارەت بە ئەگەری گەمارۆدانی دەریایی ئێران و کاریگەرییەکانی لەسەر رەوتی بازرگانی، محەممەد ئەتابەک دڵنیایی دا کە وڵاتەکەی خاوەن بژارەی زۆرە و گوتی: "ئێران لەگەڵ 15 وڵات هاوسنوورە. ئەگەر رێگەی دەریایی بە رووماندا دابخرێت، ئێمە سنووری وشکانی و هێڵی ئاسنی زۆرباشمان هەیە کە لە رۆژهەڵاتەوە تاوەکو چین درێژ دەبنەوە."
 
وەزیری پیشەسازیی ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە سنوورە وشکانییەکانیان لەگەڵ پاکستان، ئەفغانستان و وڵاتانی دیکە، دەرفەتێکی فراوانن بۆ بەردەوامیی بازرگانی و گوتی: "گەمارۆدانی دەریایی وڵاتێکی وەک ئێران بە کردەیی جێبەجێ ناکرێت."
 
لە جەنگی 40 رۆژەدا بەهۆی بۆردوومانەکانەوە، زیانی ئابووری زۆر بەر کەرتە جیاوازەکان کەوتووە و حکومەتی ئێران دەڵێت، خەریکی نۆژەنکردنەوەی ئەو شوێنانەن کە زیانیان بەرکەوتووە یان وێرانبوون. 
 
هەروەها 13ی نیسانی 2026، ئەمریکا، گەمارۆی دەریایی خستە سەر بەندەرەکانی ئێران و ئەم گەمارۆیەش بە ئامانجی راگرتنی بەشێکی زۆر لە بازرگانی دەریایی ئێران جێبەجێ کرا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەدباقر قالیباف

قالیباف بۆ ترەمپ: دوای سێ رۆژ هیچ بیرە نەوتێک نەتەقیوەتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و سەرۆکی شاندی دانوستاندنکاری ئەو وڵاتە لە گفتوگۆکانی ئیسلامئاباد، وەڵامی قسەکانی چەند رۆژ لەمەوبەری سەرۆکی ئەمریکای سەبارەت بە بیرە نەوتییەکانی ئێرانی دایەوە و رایگەیاند، ئەوە سێ رۆژ تێپەڕی و هیچ بیرە نەوتێک نەتەقیوەتەوە.