حەشدی شەعبی: فەرماندەیەک و چەکدارێکمان لە تەلەعفەر کوژران

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، فەرماندەی فەوجی کۆماندۆی لیوای 53 و چەکدارێکی دیکەیان لە ئەنجامی بوردوومانێکی ئاسمانی لە قەزای تەلەعفەر لە رۆژئاوای نەینەوا کوژراون و چوار چەکداری دیکەش بریندارن.

رۆژی چوارشەممە، 1ـی نیسانی 2026، دەستەی حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، یاسین محەممەد سادق، فەرماندەی فەوجی کۆماندۆی لیوای 53ـی حەشدی شەعبی، لە کاتی بوردوومانێکی ئاسمانی لە قەزای تەلەعفەر کوژرا.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، بارەگای لیوای 53ـی حەشد لە میحوەری ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رووبەڕووی دوو هێرشی ئاسمانی بووەتەوە، یەکەمیان لە کاژێر 17:50ـی ئێوارە و دووەمیشیان لە کاژێر 18:40ـی هەمان ئێوارە ئەنجامدراوە.
 
حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوە کردووە، لە ئەنجامی بوردوومانەکاندا جگە لە کوژرانی فەرماندەکە، چەکدارێکی دیکەیان کوژراوە و چوار چەکداری دیکەش بریندار بوون، ئەمەش وەک ئامارێکی سەرەتایی رووداوەکە.
 
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە رووداوی گوت : "ئەو بارەگەیەی کراوەتە ئامانج سەر بە حەشدی تورکمانیین و ئەوە یەکەمجارە لە ماوەی جەنگەکە هێرش بکرێتە سەر ئەو پێگەیە."
 
دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیێندراوەکەدا هێرشەکەی بە "دوژمنکارییەکی غەدر لێکراوی زایۆنی - ئەمریکی" ناوبردووە و جەختی کردووەتەوە، ئەم جۆرە هێرشانە رێگرییان لێ ناکات لە بەردەوامبوون لەسەر "رێبازی قوربانیدان لەپێناو خاک و نیشتمان."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

سوودانی بەبۆنەی گەیشتنی عێراق بە مۆندیال دوو رۆژ پشووی راگەیاند

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بۆ مۆندیالی 2026، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمە دەستکەوتێکی مێژووییە و پێگەی عێراق لە نێوەندە وەرزشییە جیهانییەکاندا بەهێزتر دەکات. هەر بەم بۆنەوە ئەمڕۆ و سبەی کردە پشووی فەرمی