رووداو - خازر
ئاوارەکانی موسڵ لە کەمپی خازر زۆربەیان بە رۆژوون، بەڵام هەتاوی گەرم و تینی خێوەتە گەرمەکانی کەمپ ئەوانی هەراسان کردوە.
منداڵ و گەنجەکانی کەمپ لە نیوەڕۆوە خۆیان دەخەنە نێو رووباری خازر و مەلە دەکەن، دوای ئەوەی خۆردەنیشێ بۆ رۆژوو شکاندن دەگەڕێنەوە کەمپ، بەڵام ژنانی کەمپ هەر لە گەرمای خێوەتەکاندا 16 کاژێر چاوەڕێی بەربانگ دەکەن.
سالم دانیشتووی لای راستی موسڵە و نزیکەی دوو هەفتەیە ئاوارەی کەمپی خازر بووە، وەک زۆربەی دانیشتووانی کەمپەکە بە رۆژوو دەبێت. بە رۆژووبوون بۆ سالم لە ژێر خێوەتێکی گەرم و بێ کارەبادا سەختە.
سالم محەممەد خەڵەف، ئاوارەی موسڵ دەڵێت "کاتەکانمان لەناو ئاوەکەدا بەسەردەبەین و بە رۆژ دەچینە ناو زێیەکە و هەروەها لەناو ئەم خێوەتە کاردەکەین و دواتر بۆ هەر شتێک بێت بۆ بەسەربردنی کات دەگەڕێن".
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ