گالەری

وێنەکان: AFP

ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی عێراق زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا و 13 ملیۆن قوتابی یەکەم رۆژی ئەم ساڵی خوێندنیان بەڕێکرد. 
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی تشرینی یەکەمی 2023، یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندنی 2023-2024 لە پارێزگاکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق دەستی پێکرد. وەزارەتی پەروەردەی عێراقیش دەڵێت، 13 ملیۆن قوتابی و خوێندکار لە پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵدا بەشدارن. 
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق، لە ساڵێ 2022 دا نزیکەی 11 ملیۆن و 450 هەزار قوتابی لە عێراق هەبوون.
 
رۆژی 13ـی ئەیلوولی 2023، ساڵی خوێندنی 2023-2024 لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو، بۆ ئەم ساڵی خوێندن یەک ملیۆن و 633 هەزار و 125 قوتابی لە هەرێمی کوردستاندا هەن، کە زۆرترینیانلە هەولێرن.