لە سەلاحەدین ئەفسەرێکی کورد بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوەوە گیانی لەدەستدا

02-01-2024
نازەنین گۆران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەیانیی ئەمڕۆ بۆمبێکی چێندراو بە هێزێکی هاوبەشی سوپا و حەشدی شەعبیدا تەقییەوە، بەهۆیەوە فەرماندەی فەوجێکی لیوای 91ی سوپای عێراق، کە کوردە و فەرماندەی فەوجێکی حەشدی شەعبی، کە لەگەڵیدا بووە، گیانیان لەدەستداوە.
 
فەرماندە کوردەکە، کە پلەکەی موقەدەمە، سۆران محەممەد کەریمە و فەرمادەی فەوجی 2ی لیوای 91ی فیرقەی 21ی سوپای عێراق بووە.
 
رۆژی سێشەممە 02-01-2024 کەریم مەعرووف کەریم، ئامۆزای موقەدەم سۆران بە رووداوی گوت، "رووداوەکە بەیانیی ئەمڕۆ لە بیابانەکانی سەلاحەدین روویداوە، لەگەڵ کەسێکی دیکە کە حەشد بووە، پێکەوە لە نێو ئۆتۆمبێل بوون و لەکاتی ئەرکدا بۆمبێکی چێندراویان پێدا تەقیوەتەوە."
 
مقەدەم سۆران محەممەد کەریم، خێزاندارە و خاوەنی چوار منداڵە. ئامۆزاکەی دەڵێت، "ئەوان لە ئەرکدا بوون و بە ئۆتۆمبێل بەسەر بۆمبێکی چێندراودا رۆیشتوون."
 
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی دیکە کە لەگەڵ مقەدەم سۆران لە ئۆتۆمبێلەکەدا بووە، فەرماندەی فەوجێکی حەشدی شەعبی بوون و پێکەوە حەشد، پۆلیس و سوپا لە کاردا بوون بۆ کێوماڵکردنی بیابانەکانی سەلاحەدین و بۆمبی چێندراوی داعشیان پێدا تەقیوەتەوە.
 
کەریم مەعرووف کەریم، ئامۆزای موقەدەم سۆران گوتیشی، تەرمی موقەدەم سۆران ئەمڕۆ لە ناحیەی کۆڕێی شاری هەولێر بەخاکدەسپێردرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی پێدانی کارنامەی حکوومەت لەلایەن عەلى فالح زەیدى، راسپێدراو بۆ پێکهێنانى حکومەت بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

عەلى فالح زەیدى کارنامەى حکومەتەکەى رادەستى پەرلەمان کرد

عەلى فالح زەیدى، راسپێدراو بۆ پێکهێنانى حکومەت، کارنامەى حکومەتەکەى رادەستى پەرلەمان کرد.گوتەبێژى هاوپەیمانى نەسر پێشبینی دەکات ناوەراستى هەفتەى داهاتوو لە پەرلەمان دەنگ لەسەر کابینەى حکومەتەکە بدرێت.