کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق

دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق

عێراق

پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر هەمواری یاسای بودجە دا؛ هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

رووداو سۆرانی

رووداو سۆرانی

02-02-2025
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سۆرانی
رووداو سۆرانی02-02-2025

بابەتی پەیوەندیدار

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی نەوت دەستگیرکرا
عێراق22-11-2026

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی نەوت دەستگیرکرا

دوای 14 ساڵ پردی ستراتیژیی فازڵییە لەنێوان بەغدا، بابل و کەربەلا کرایەوە
عێراق21-11-2026

دوای 14 ساڵ پردی ستراتیژیی فازڵییە لەنێوان بەغدا، بابل و کەربەلا کرایەوە

بەهای دۆلار بە فەرمی 1520 دینارە و هەژماری بانکی لە 24 کاژێردا دەکرێتەوە
عێراق21-11-2026

بەهای دۆلار بە فەرمی 1520 دینارە و هەژماری بانکی لە 24 کاژێردا دەکرێتەوە

رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر هەمواری یاسای بودجە دا و بەو پێیە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

د. بڕیار رەشید، پەرلەمانتاری عێراق دەڵێت، بەپێی یاساکە "هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە لەڕێگەی سۆمۆوە، نرخی دەرهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوتی کوردستان بە 16 دۆلار دیاریکراوە بۆ ماوەی 60 رۆژ، هەروەها لایەنی راوێژکاریی تایبەتمەندی نێودەوڵەتی لە ماوەی 60 رۆژدا نرخی دەرهێنان و گواستنەوەی بەرمیلێک نەوت لە هەر کێڵگەیەک بە جیا دیاری دەکات."

 
ماددەی 12ی یاسای بودجە چییە و بۆچی گرنگە؟
 
ماددەی 12 لە یاسای بودجەی گشتیی عێراق تایبەتە بە خەرجیی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوت لە هەرێمی کوردستان، پێشنیاز کراوە 16 دۆلار بێت، لە عێراق خەرجییەکە 6 دۆلارە، لەو ماددەیەدا بە خاڵ لایەنە یاساییەکەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان باسکراوە.
 
لە پڕۆژەیاساکەدا لە بەشی دووەمدا، نێوەڕۆکی هەموارەکە باسکراوە و بەراوردی دەقە کۆن و نوێیەکەش کراوە، کە بەپێی دەقە نوێیەکە، "وەزارەتی دارایی فیدراڵی قەرەبووی هەرێمی کوردستان لە خەرجییە سەروەرییەکان لەئەستۆ دەگرێت، بۆ خەرجیی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی بڕی نەوتی بەرهەمهاتوو لە هەرێمی کوردستان؛ کە لەلایەن سۆمۆوە وەردەگیرێت یان وەزارەتی نەوت بەپێی بڕگەکانی ئەلف و با."
 
پارەکە وەکو سولفە دەدرێتە هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئەو کاتەی کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی لە 60 رۆژدا دوای لێکۆڵینەوە خەرجیی بەرمیلێک نەوت دیاری دەکات.
 
لە خاڵی دووەمی هەموارەکەدا هاتووە، لایەنی راوێژکار بڕی خەمڵێندراوی خەرجیی بەرهەمهێنانی نەوت و گواستنەوەی بۆ وەزارەتی نەوت و سامانە سرووشتییەکان پێشکێش دەکات، پاش ئەوە راستەوخۆ نەوتەکە رادەستی سۆمۆ دەکرێت بەپێی یاسا، قەرەبووی هەرێمی کوردستانیش دەکرێتەوە وەکو سولفەیەک بە 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
 
هەروەها لە هەموارەکەدا هاتووە، "400 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ یان وەزارەتی نەوت بکرێت، ئەگەر رەوانە نەکرا بۆ بەندەری جەیهان، لە نێوخۆدا بەکاربهێندرێت بەپێی پێویستیی وەزارەتی نەوت."
 
لە خاڵی سێیەم و چوارەمدا 60 رۆژ دانراوە بۆ خەمڵاندنی خەرجیی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن کۆمپانیای راوێژکاری و 16 دۆلار دیاریکراوە. لە خاڵی پێنجەمدا دەڵێت، راپۆرتی لایەنە راوێژکارییەکە پابەندییە لەسەر هەردوو حکومەت و وەکو بنەما پشتی پێدەبەسترێت بۆ ئەو هەموارە.
 
دەنگدان لەسەر ئەو ماددەیە هەنگاوی یەکەمی چارەسەری کێشەیەکە لەنێوان هەولێر و بەغدا، کە 26 مانگە زیاتر هەردوولای لە یەکدی دوورخستووەتەوە.
 
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانتاری عێراق دەڵێت، "پەسندکردنی ماددەکە زۆر گرنگە بۆ چارەسەری کۆمەڵێک کێشە، چونکە کێشەی خەرجیی بەرهەمهێنان چارەسەر دەکات، کێشەی کۆمپانیاکانیش لەگەڵ عێراق لەسەر نەوتی کوردستان چارەسەر دەکات، چونکە کۆمپانیاکان رازی نین بە 6 دۆلار بۆ خەرجیی بەرمیلێک. هەروەها ئەو ماددەیە دەبێتە هۆی کردنەوەی دەروازەیەکی دیکە بۆ هەناردەی نەوتی عێراق بۆ دەرەوە، چونکە ئەوەی ئێستا هەیە، تەنیا دەروازە بۆ ئەو نەوتەی عیراق فاوە؛ هەر کەموکوڕییەک لەو بەندەرە یان هەر رووداوێک عێراق دەخاتە بەر کارەساتی ئابووری، ئەو ماددەیە ئەو پرسەش چارەسەر دەکات."
 
بەگوێرەى پێشنیازى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق کە دەست تۆڕى میدیایی رووداو کەوتووە و بۆ پڕۆژەى هەموارەکە زیاد کراوە، جیاوازیى تێچووى بەرهەمهێنان و گواستنەوە لەگەڵ نرخى فرۆشتنى نەوت بە داهاتى فیدراڵى هەژمار بکرێت، بەو مەرجەى بڕگەى ئەلیف لە مادەى 12ى یاساى بودجەى گشتى لەبەرچاو بگیرێت.
 
ئەو مەرجە لەو داڕشتەیەى ئەو پڕۆژەیاسایەى هەموارى بودجە نەبووە کە ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقەوە نێردراوە بۆ پەرلەمان.
 
بڕگەى ئەلیف لە مادەى 12ى یاساى بودجەى گشتى عێراق ئاماژە بەوە دەکات، دەبێت شایستەى دارایی ساڵانى 2004 تاوەکو 2022 لەنێوان هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵى پاکتاو بکرێت، دواى وردبینیکردنى لەلایەن دیوانى چاودێریى دارایی فیدراڵى بە هاوئاهەنگى دیوانى چاودێریى دارایی هەرێمى کوردستان لەسەر بنەماى ئەو ماف و پابەندییانەى لە یاسای بودجەى ئەو ساڵانەدا هاتووە.
 
بەگوێرەى پێشنیازەکەى لیژنەى دارایی، تەواوى داهاتى فرۆشتنى نەوتى هەرێمى کوردستان ناچێتە سەر گەنجینەى گشتى، بەڵکو ئەو بەشەى کە لەدواى دەرکردنى شایستەى دارایی کۆمپانیاکانى نەوتى هەرێمى کوردستان دەمێنێتەوە، بە بەشێک لە داهاتى گشتى هەژمار دەکرێت.
 
کێشەی شایستەی کۆمپانیاکانی نەوت و خەرجی بەرهەمهێنانی نەوت پانۆرامایەکە لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، چونکە لە ماوەی ساڵ و نیوی رابردوو هیچ یەکێک لەو هەوڵانەی دران سەرکەوتوو نەبوون.
 

بابەتی پەیوەندیدار

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی نەوت دەستگیرکرا
عێراق22-11-2026

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی نەوت دەستگیرکرا

دوای 14 ساڵ پردی ستراتیژیی فازڵییە لەنێوان بەغدا، بابل و کەربەلا کرایەوە
عێراق21-11-2026

دوای 14 ساڵ پردی ستراتیژیی فازڵییە لەنێوان بەغدا، بابل و کەربەلا کرایەوە

بەهای دۆلار بە فەرمی 1520 دینارە و هەژماری بانکی لە 24 کاژێردا دەکرێتەوە
عێراق21-11-2026

بەهای دۆلار بە فەرمی 1520 دینارە و هەژماری بانکی لە 24 کاژێردا دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە