سوودانى و رۆمانۆوسکى کاراکردنى لێژنەى رێککەوتنى ستراتیژى تاوتوێ دەکەن

03-05-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکوەزیرانى عێراق و باڵیۆزى ئەمریکا کۆبوونەوە و باسیان لە رێککەوتنى چوارچێوەى ستراتیژیى نێوان بەغداو واشنتن کرد.
 
بەگوێرەى نووسینگەى رۆژنامەڤانیى سەرۆکوەزیرانى عێراق، محەممەد شیاع سوودانى و ئەلینا رۆمانۆوسکى، باسیان لە هەنگاونان بەرەو پەیوەندیى دوو قۆڵى نێوان عێراق و ئەمریکا لە دۆسیە و لایەنە جیاوازەکاندا کردووە، لەگەڵ ئەو لێکتێگەیشتنانەى کە لە سەردانى شاندى عێراق بۆ ئەمریکا لە 13ى نیسان کراون لە بوارى وزە و بازرگانى و چۆنێتى جێبەجێکردنیان.
 
 رێککەوتنى چوارچێوەى ستراتیژى لە 2008 واژۆ کرا، بۆ دیاریکردنى هاریکارى نێوان عێراق و ئەمریکایە لە بوارە جیاوازەکاندا، لە سەردانى سوودانى بۆ ئەمریکا کار لەسەر کارکردنى لێژنەکانى جێبەجێکردنى ئەو رێککەوتنە کرا.
 
 سوودانى و رۆمانۆوسکى تاوتوێى کارى لێژنەى هاوئاهەنگى تایبەت بە جێبەجێکردنى ئەو رێککەوتنەیان کردووە.
 
 لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا شاندى عێراق بە سەرۆکایەتى سوودانى زیاتر لە 18 رێککەوتن و لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ کۆمپانیا و دامەزراوە فەرمییەکانى ئەو وڵاتە واژۆ کرد.
 
 لە نووسینێکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس، رۆمانۆوسکى ئاماژەى بەوەداوە کە "کارێکى باشە" سەرۆکوەزیرانى عێراقى بینیوە بۆ بەدواداچوونى سەردانە بەرهەمدارەکەى بۆ ئەمریکا و دەڵێت، "تاوتوێى هەنگاوەکانى داهاتوومان کرد بۆ پەرەدان بە هاوبەشی گشتگیرى ئەمریکا و عێراق".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی جۆری 10 هەزار دیناری. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

کارکردن بە یاسای بودجەى عێراق رادەگیرێت

لە ساڵی نوێوە کارکردن بە دەقەکانی یاسای بودجەی گشتیی عێراق رادەگیرێت و خەرجکردنی پارەش بۆ هەندێک لە پڕۆژەکان بەستراوە بە دەستبەربوونی پارە. ئەندامێکی لیژنەی دارایی خولی پێنجەم دەڵێت، ئەم رێکارە ئاماژەیە بۆ بوونی کێشەی نەختینە.