ئۆتۆمبێلێک لە بابل بۆردوومان کرا و ژمارەیەک کارمەندی حەشدی شەعبی کوژران

04-03-2026
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای بابل ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی بۆردوومان کرا و بەهۆیەوە ژمارەیەک کارمەندی حەشدی شەعبی کوژران.
 
شەوی 4ی ئاداری 2026، سەرچاوەیەکی ئەمنیی باڵا لە بابل بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، لە قەزای موسەیب لەو پارێزگایە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی بۆردوومان کرا، کە ژمارەیەک کارمەندی دەستەی حەشدی شەعبی تێدابووە.
 
ئەو سەرچاوەیە لەبەر هەستیاریی رووداوەکە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە گوتی، ئۆتۆمبێلەکە سووتاوە و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستداوە، بەڵام نازانرێت ژمارەیان چەند کەس بووە.
 
لە دوای دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئێران و بەرەیەک لە ئەمریکا و ئیسرائیل، چەند جارێک بنکە و بارەگاکانی گرووپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی بۆردوومان کراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نووری مالیکی کلدۆ رەمزی، سەرۆکی فراکسیۆنی سۆیانا

فراکسیۆنی سۆیانا لەبارەی ئەگەری وەرگرتنی وەزارەتێکی حکومەتی عێراق: مالیکی بەڵێنی دا پشتگیریمان بکات

سەرۆکی فراکسیۆنی سۆیاناى کریستیان دەڵێ، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، نووری مالیکی بەڵێنی پێداون کە پشتگیرییان بکات بۆ وەرگرتنی وەزارەتێک لە حکومەتی نوێ و دەڵێت: "چەند بەربژێرێکمان بۆ ئەو وەزارەتە هەیە".