چوارچێوەی هاوئاهەنگی 'ستایشی سیاسەتەکانی' نێچیرڤان بارزانی دەکەن لەپێناو چارەسەری کێشەکان

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
دیمەنێکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی
دیمەنێکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی کۆبووەوە. سەرکردەکانی چوارچێوەکە "ستايشى هه‌ڵوێست و سياسه‌ته‌كانی" نێچیرڤان بارزانی دەکەن لەپێناو چارەسەری کێشەکان.
 
پێشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 04-05-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی کۆبووەوە.
 
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقی فیدراڵ تاوتوێ کراون، لەوبارەیەوە "جەخت لە پێکهێنانی حکومەتێک کرایەوە کە وەڵامدەرەوەی ئاڵنگارییەکانی قۆناخەکە و چاوەڕوانی و داواکارییەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت."
 
 
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان و کاری پێکەوەیی کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات، بەتایبەتی کێشەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور، هەروەها جەخت لە پاراستنی ئارامی، سەقامگیری و سەروەریی عێراق کرایەوە، ئەمەش وەکو لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دا هاتووە.
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نووری مالیکی
 
نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌، هه‌رێمى كوردستان پشتگيرى له‌ پرۆسه‌ى سياسيى عێراق ده‌كات و هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويست بۆ سه‌رخستنى هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقى فيدراڵی پێشكه‌ش ده‌كات.
 
هەر لەبارەی کۆبوونەوەکەوە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "لاى خۆيانه‌وه‌ سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهەنگی، وێڕاى ده‌ربڕینی خۆشحاڵى به‌ سه‌ردانه‌كه‌، ستايشى هه‌ڵوێست و سياسه‌ته‌كانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و ديد و بۆچوونه‌كانيان كرد له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌ش."
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نووری مالیکی
 
کاریگەری و لێکەوتەکانی شەڕ و دۆخی ناوچەکە بەسەر عێراقەوە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، کە تێیدا جەخت لە دوورخستنەوەی وڵات لە مەترسییەکانی پێکدادان و گرژییەکان کرایەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق

هەرێم کەمال ئاغا: هەفتەی داهاتوو دەنگ بە کابینەکەی عەلی زەیدی دەدرێت

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، پڕۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی. هەرێم کەمال ئاغا دەشڵێت: "هەفتەی داهاتوو پەرلەمان دانیشتنێکی تایبەت بۆ دەنگدان بە بەرنامەی حکومەت و وەزیرەکان دەکات."