شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق: درۆنێکمان لە نێوان کەرکووک و سلێمانی خستە خوارەوە

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە نێوان پارێزگاکانی کەرکووک و سلێمانی بخەنە خوارەوە، کە بەنیازی کردنە ئامانجی "دامەزراوەیەکی گرنگ" بووە.
 
فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، "کاژێر 10:10ی شەوی هەینی، هێزە ئەمنییەکانمان توانییان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بخەنە خوارەوە."
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە ئەو درۆنە "بەنیازی کردنە ئامانجی یەکێک لە دامەزراوە گرنگەکانی نێوان هەردوو پارێزگای کەرکووک و سلێمانی بووە."
 
سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوەش کردووە، فڕۆکەکە لەلایەن مەفرەزە تایبتمەندەکانەوە پێش پێکانی ئامانجەکەی مامەڵەی لەگەڵ کراوە و خراوەتە خوارەوە، جەختیشی کردەوە کە رووداوەکە "هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە."
 
تاوەکو ئێستا شانەی راگەیاندنی ئەمنی لایەنی ئاراستەکەری درۆنەکەی ئاشکرا نەکردووە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە