رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتى دارایی عێراق رایگەیاند، مووچەى مانگى داهاتوو گەرەنتیکراوە و بەگوێرەى ماوە و رێکارە کارپێکراوەکان دابەش دەکرێت.
بەیانیى هەینى 6ى شوباتى 2026، وەزارەتى دارایی عێراق روونکردنەوەیەکى لەبارەى دەنگۆى نەبوونى پارە بۆ مووچەى مانگى داهاتوو بڵاوکردەوە.
وەزارەتى دارایی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە لەبارەى لێدوانێک کە گوایە پارەى مووچەى مانگى داهاتوو (ئادار) نییە و گەنجینەى دەوڵەت پارەى تێدا نەماوە وەزارەتەکە دەڵێت: "ئەو زانیارییانە راستییان تێدا نییە و لە هیچ لایەنێکى فەرمییەوە دەرنەچوون".
حکومەتى عێراق مانگانە پێویستى بە زیاتر لە 7.5 تریلیۆن دینار هەیە بۆ مووچەى فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕى کۆمەڵایەتى بە هەرێمى کوردستانیشەوە.
وەزارەتى دارایی عێراق جەختى لەوە کردووەتەوە کە مووچەى فەرمانبەران و خانەنشینان گەرەنتیکراوە و بەگوێرەى ماوە و رێکارە کارپێکراوەکان دابەش دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ