Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی منداڵەکە بە هەڵوسراوی

وێنەی منداڵەکە بە هەڵوسراوی

عێراق06-08-2023

لە بەغدا باوکێک منداڵەکەی بە زنجیر هەڵدەواسێت

0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

نەهرۆ محەممەد

رۆژی بڵاوکردنەوە

06-08-2023

بابەتی پەیوەندیدار

تەندروستیی عێراق: لە جەژنی قورباندا زیاتر لە هەزار و 800 کەس بریندار بوونە
عێراق31-05-2026

تەندروستیی عێراق: لە جەژنی قورباندا زیاتر لە هەزار و 800 کەس بریندار بوونە

بەراوردێکی نرخی خانووبەرە لەنێوان هەولێر، بەغدا و زیقار
عێراق31-05-2026

بەراوردێکی نرخی خانووبەرە لەنێوان هەولێر، بەغدا و زیقار

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"
عێراق31-05-2026

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"


رووداو دیجیتاڵ

لە شاری بەغدا منداڵێک لەلایەن باوکییەوە بە زنجیر بە بنمیچی خانووەکەیان هەڵدەواسرێت، دوای ئاگادارکردنەوەی هێزە ئەمنییەکان، منداڵەکە لە دەست باوکی رزگار دەکرێت و باوکەکەشی دەستگیر دەکرێت.
 
رۆژی یەکشەممە، 06-08-2023، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر بنەمای رێنمایی وەزیری ناوخۆ بۆ بەدواداچوونی رووداوەکانی تووندوتیژیی خێزانی، دوای گەیشتنی زانیاری لەبارەی ئەوەی منداڵێکی 10 ساڵ لە ناوچەی کەرخی شاری بەغدا تووندوتیژی بەرامبەر دەکرێت و بە زنجیر بە بنمیچی خانووەکەیان هەڵواسراوە، رەزامەندیی دادوەر وەرگیرا بۆ رزگارکردنی ئەو منداڵە و دەستگیرکردنی ئەو کەسەی ئەو کارە نامرۆڤانەی کردووە. 
 
وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، "لێژنەیەکی پسپۆڕ پێکهات بە هاوئاهەنگیی بنکەی پۆلیسی مەشاهاد، ماڵەکەیان پشکنی، منداڵەکەیان رزگارکرد و باوکەکەشیان دەستگیرکرد کە تووندوتیژی بەرامبەر منداڵەکەی کردووە."
 
وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەداوە، باوکەکە بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر بووە، لە ماڵەکەیدا دەست بەسەر مادەی هۆشبەر و چەکێکی جۆری کلاشینکۆف و سێ فیشەکدان و دوو نارنجۆک گیراوە. دەشڵێت، رێکاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارەکە گیراوەتەبەر.
 
بەپێی ئامارێکی رێکخراوی ئور بۆ رۆشنبیریی ژنان و منداڵان، ساڵی رابردوو سەرووی 15 هەزار تووندوتیژیی خێزانی لە عێراق تۆمارکراون. لە ساڵی 2020ـەوە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێرانی پەسندکردووە و رەوانەی پەرلەمانی کردووە، بەڵام تائێستا لە پەرلەمان پەسند نەکراوە.