سوودانى: حکومەتەکانى دواى 2003 دەستبەردارى یەک بست خاکى عێراق نەبوون

06-08-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، حکومەتەکانى دواى ساڵى 2003 دەستبەردارى یەک بست خاکى عێراق نەبوون و ئەوەى لەبارەى سنوورەوە لەگەڵ کوێت رێککەوتنى لەبارەوە کراوە، پەیوەستە بە دەسەڵاتى پێشووى حیزبى بەعس.
 
محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە کاتى بەشداریکردنى لە بەرنامەیەکى کەناڵى عێراقیەى نیمچە فەرمى و لە وەڵامى پرسیارى هاووڵاتییەکدا رایگەیاند، لەبارەى دیاکردنى سنوور لەگەڵ کوێت هیچ بڕیارێکیان نەداوە جگە لەو بڕیارانەى کە دەسەڵاتى پێشووى حیزبى بەعس بەر لە ساڵى 2003 داویەتى و رێککەوتنەکان و بڕیارى 833ى ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى رژێمى پێشوو پێى قایل بووە.
 
بەگوێرەى بڕیارى 833 ى ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى کە لە ساڵى 1993 دەرکراوە، راپۆرتى لیژنەکەى نەتەوە یەکگرتووکان لەلایەن کوێت و عێراقەوە پەسند کراوە کە تایبەتە بە دیاریکردنى سنوورى نێوانیان، لە رووى تەکنیکییەوە خاڵەکانى سنوورى نێوانیان دیاریکراوە.
 
محەمەد شیاع سوودانى گوتى:" حکومەتەکانى دواى ساڵى 2003 هیچ بڕیارێکیان نەداوە بۆ دەستبەردابوون لە یەک بستى خاکى عێراق و ئەوەى ئێستا روودەدات تەنیا بەدواداچوونى بڕیارەکانى ئەنجوومەنى ئاسایشە".
 
ئەو لێدوانەى سەرۆکوەزیرانى عێراق لەدواى دروستبوونى هەڵایەک بوو لە عێراق کە گوایە حکومەت دەستبەردارى بەشێکی زەویی وشکانى بەندەرى ئوم قەسر بووە لە شارى بەسرە بۆ کوێت.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نووری مالیکی و دۆناڵد ترەمپ

گوتەبێژی دەوڵەتی یاسا: پەیام لەبارەی نووری مالیکی بۆ دۆناڵد ترەمپ نێردراوە

گوتەبێژی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەڵێ، پەیام بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نێردراوە تاوەکو هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بەربژێرکردنی نووری مالیکی بگۆڕێ. گوتەبێژی هاوپەیمانییەکەی سوودانیش پاڵپشتی هاوپەیمانییەکەی بۆ بڕیاری چوارچێوەی هاوئاهەنگی دووپات دەکاتەوە