تەرمی ئەندامانی بنەماڵە کوژراوەکەی بابل بەخاکسپێردران

07-01-2022
ئاسۆ فیشەگی
A+ A-
 
رووداو-هەولێر

ئەمڕۆ تەرمی 20 ئەندامەکەی بنەماڵە کوژراوەکەی پارێزگای بابل لە ناوەڕاستی عێراق بەخاکسپێردران.
 
رووداوەکەی بابل ئێوارەی پێنجشەممە 30-12-2021 روویدا، کاتێک هێزێکی ئەمنی چووە سەر ماڵی کەسێک لە ناوچەی رەشاید لە شارۆچکەی جبلە لە پارێزگای بابل و بە گومانی بوونی دوو چەکداری داعش ماڵێکی گەمارۆدا، دواتر شەڕە تەقە دروستبوو، زۆری پێنەچوو هێزە ئەمنییەکە ماڵە گەمارۆدراوەکەی گوللـەباران کرد و 20 ئەندامی یەک بنەماڵە لە ماڵەکەدا کوژران، کە 12یان منداڵ بوون.
 
ئەمڕۆ هەینی 07-01-2022 بە ئامادەبوونی کەسوکار و خەڵکێکی زۆر لە دانیشتووانی ناوچەکە تەرمی ئەندامانی ئەو خێزانە بە خاک سپێردران.
 
سەبارەت بە وردەکاری رووداوەکەی جبلە لە بابل، سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، "ئەوەی لە جبلە روویدا تاوانە، سەرچاوەی پێدانی زانیاری لەسەر خاوەن ماڵەکە زاواکەی بووە لەگەڵ خاڵی منداڵەکانی، ئەوان زانیارییان بە دەزگای هەواڵگری دا بوو کە دوو تیرۆریستی داعش لە ماڵی خێزانە کوژراوەکە خۆیان حەشارداوە.|
 
سەعد مەعن، گوتیشی، "تاوەکو ئێستا 14 کەس بە هۆی رووداوەکە و بەپێی ماددەی 406ـی یاسای سزاکانی عێراق دەستگیرکراون کە سزاکەی لەسێدارەدانە."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران

بەرپرسێکی باڵا: قائانی سەردانی بەغدای کردووە

بەرپرسێکی باڵای عێراقی بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی راگەیاندووە، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، رۆژی شەممە سەردانی بەغدای کردووە، بۆئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەت و سەرکردەی گرووپە چەکدارەکان کۆببێتەوە، بە مەبەستی تاوتوێکردنی جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق