لە بەغدا بازاڕ دادەخرێت و ژوورە بازرگانییەکان دژی سیستمی ئەسیکۆدا گرددەبنەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سروە هەورامی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی ناڕەزایەتیی بەرامبەر جێبەجێکردنی سیستمی "ئەسیکۆدا" و زیادکردنی باج، سبەی ژوورە بازرگانییەکانی پێنج پارێزگای عێراق لە بەغدا گرد دەبنەوە. سەرۆکی ژووری بازرگانیی بەسرەش رایدەگەیێنێت، وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی سەرجەم دووکان و شوێنە بازرگانییەکانی بەغدا دادەخرێن.
 
د. عەلا عەبدولحوسێن، سەرۆکی ژووری بازرگانیی بەسرە بە رووداوی راگەیاند: "کاژێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی سبەی یەکشەممە، هەریەک لە ژوورە بازرگانییەکانی (بەغدا، دیالە، بابل، کەربەلا و ئەنبار) بە رێپێوان بەرەو شەقامی نیزاڵ دەچن و لەبەردەم دەستەی گشتیی گومرگی عێراق گردبوونەوەیەکی فراوانی ناڕەزایەتی دەکەن."
 
سەبارەت بە هۆکاری سەرەکیی گردبوونەوەکە، سەرۆکی ژووری بازرگانیی بەسرە ئاماژەی بەوە کرد، بازرگانان دژی جێبەجێکردنی سیستمی ئەلیکترۆنیی ئەسیکۆدا و زیادکردنی باجن لەلایەن حکومەتەوە.
 
د. عەلا عەبدولحوسێن باسی لەوەش کرد، ئەم هەنگاوەیان تووندتر دەبێت لە جاران و گوتی: "پێشتریش چەند جارێک گردبوونەوەی ناڕەزایەتیمان کردووە، بەڵام ئەمجارە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییەکان، سەرجەم دووکان و شوێنە بازرگانییەکان لە بەغدا دادەخرێن."
 
سیستمی ئەسیکۆدا، سیستمێکی ئەلیکترۆنیی نێودەوڵەتییە بۆ بەڕێوەبردنی گومرگ کە حکومەتی عێراق ماوەیەکە لە دەروازە و فڕۆکەخانەکاندا جێبەجێی دەکات، بەڵام بازرگانان دەڵێن بارگرانییەکی زۆری بۆ دروست کردوون و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی باج.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی

سەعد مەعن: تاوەکو ئێستا 2250 چەکداری داعش گوازراونەتەوە و سنوورەکان پارێزراون

سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایدەگەیێنێت، پرۆسەی گواستنەوەی چەکدارانی داعش لە رێگەی ئاسمان و وشکانییەوە بەردەوامە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە دوو هەزار چەکدار گوازراونەتەوە؛ دووپاتیشی دەکاتەوە کە هێزەکانی پێشمەرگە بەشێکی سەرەکین لە سیستمی بەرگریی عێراق.