لە دیالە چوار "ئەفسەری ساختە" دەستگیرکران؛ یەکێکیان خۆی بە لیوا ناساندووە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەیی پۆلیسی دیالە دەستگیرکردنی چوار کەسی بە تۆمەتی "خۆکردن بە ئەفسەر" راگەیاند، کە کوردیشیان تێدایە و بە ناسنامە و پلەی باڵای سەربازیی ساختەوە ویستوویانە لە کەرکووکەوە بچنە بەغدا.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 08-02-2026، عەمید هەیسەم سەلمان شەمەری، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لەسەر بنەمای زانیاریی وردی هەواڵگری، دوێنێ لە بازگەی سەرحە باندێکی چوار کەسی دەستبەسەرکران، لە کەرکووکەوە بەرەو بەغدا بەڕێوەبوون و کورد و عەرەبیان تێدایە."
 
بەگوتەی گوتەبێژی پۆلیسی دیالە، تۆمەتبارەکان ئۆتۆمبێلێکی جۆری (هیۆندای ئەکسێنت)ـی سپییان پێبووە و لەکاتی پشکنیندا دەرکەوتووە کەسانی سڤیلن، بەڵام ناسنامەی ساختەیان بە پلەکانی (لیوا، عەمید، موقەدەم و مولازمی یەکەم) پێبووە، بۆ ئەوەی وەک ئەفسەر خۆیان بناسێنن و لە بازگەکان تێپەڕن.
 
عەمید هەیسەم سەلمان ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا، دەست بەسەر دوو دەمانچە و چەندین باج و ناسنامەی سەربازیی ساختەدا گیراوە، کە تێیاندا بانگەشەی ئەوە کرابوو سەر بە "حەشدی دیفاع"ـن لە وەزارەتی بەرگریی عێراق.
 
تۆمەتبارەکان ئێستا دەستبەسەرن و بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حەبە کپتاگۆنە دەستبەسەرداگیراوەکە.

رێگری لە دزەپێکردنی 60 هەزار حەبی کاپتاگۆن کرا کە دەیانویست بە باڵۆن بینێرنە عێراق

بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی عێراق دەستبەسەرداگرتنی 60 هەزار حەبی هۆشبەری لە جۆری کاپتاگۆن لە بیابانی ئەنبار راگەیاند کە قاچاخچییەکان ویستوویانە بە باڵۆن بیپەڕێننەوە.