گالەری

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
15 Photos
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
 
رووداو دیجیتاڵ
 
بەهۆی بەرزبوونەوەی باج و گومرگ لە عێراق، دووکانداران و بازرگانانی بەغدا قوفڵیان لە دووکان و شوێنە بازرگانییەکانیان دا و خۆپێشاندانیان کرد.
 
بە گوتەی بەشێک لە دووکانداران و بازرگانان، نرخی کەلوپەل و خۆراک لەسەریان زیاد بووە بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی باج و گومرگ.
 
بازرگانێک لەکاتی خۆپێشانداندا بە هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداوی گوت، "ئەم گرانییە حکومەت دروستی کردووە، زەرەرمەندی سەرەکی لێی، هاووڵاتی دەبێت."
 
کاسبکارانی شەقامی رەشیدی بەغدا، ئەوانەی لە خۆپێشاندانەکەش بەشدار نەبوون، دووکانەکانیان داخستووە وەکو پاڵپشتییەک بۆ هاوکارەکانیان، زۆرینەشیان بە هەڵگرتنی پۆستەر و درووشمی جیاواز بەشدارییان کرد.