کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەحمەد خەفاجی، پارێزگاری زیقار

ئەحمەد خەفاجی، پارێزگاری زیقار

عێراق

پارێزگاری نوێی زیقار دەستبەكاربوو

سەمیع زوبێر

سەمیع زوبێر

08-04-2021
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سەمیع زوبێر
سەمیع زوبێر08-04-2021

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا

عەلی زەیدی داوا لە تاران و واشنتن دەکات پەنا بۆ رێگەچارەی ئاشتی ببەن
عێراق23-11-2026

عەلی زەیدی داوا لە تاران و واشنتن دەکات پەنا بۆ رێگەچارەی ئاشتی ببەن

رووداو دیجیتاڵ
 
پارێزگاری نوێی زیقار دەستبەكاربوو. دوای دەستبەکاربوونیشی پارێزگاری زیقار رایگەیاند دەست بە هەڵمەتێکی فراوانی ئاوەدانکردنەوەی پارێزگاکە دەکات.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 8-4-2021 ئەحمەد خەفاجی، پارێزگاری نوێی زیقار لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا گوتی: "هەڵمەتێكی فروانی ئاوەدانكردنەوە دەستپێدەکەین كە سەرجەم شارو شارۆچكەكانی پارێزگای زیقار دەگرێتەوە، سەرەتاش بە چارەسەری كێشەی كەمی ئاو لە چەند ناوچەیەكی شاری ناسریە دەستپێدەكەین".
 
خەفاجی ئاماژەی بەوەدا ژوورێكی ئۆپەراسیۆنیان  پێكهێناوە بۆ بەدواداچوونی قەیرانی كارەبا، ژوورەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستی بە کارەکانی کردووە، كە لە شارەزایانی وزە پێکدێت و  24 كاژێر كار دەكات بۆ چارەسەركردنی قەیرانی كارەبا.
 
پارێزگاری نوێی زیقار باسی لە دۆسیەی بێسەروشوێنان بە تایبەتی خۆپێشاندەران کرد و گوتی: "ئەو ئەنجامانە تاوتوێ دەكەین، كە لێژنەی پێشوو بەدواداچوونیان لەبارەوە كردووە و بەمزووانەش هەنگاوی گەورە لەبارەی دۆسیەکە دەنێین".
 
حازم ئەلسەعیدی، جێگری پارێزگاری زیقار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دانانی دكتۆر ئەحمەد خەفاجی، بە پارێزگاری زیقار بە رەزامەندی هەموو لایەنەكان بووە لە پارێزگاكە".
 
رۆژی سێشەممەی 6-4-2021 مستەفا کازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، سەردانی شاری ناسریەی کرد، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی شارەکە، دكتۆر ئەحمەد خەفاجی، بە پارێزگاری نوێی زیقار دەستنیشانكرا.
 
دەستنیشانکردنی پارێزگاری نوێی زیقار پاش زیاتر لە مانگێک هات لە راسپاردنی عەبدولغەنی ئەسەدی، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق بۆ راپەڕاندنی ئەرکەکانی پۆستی پارێزگاری زیقار، دوای ئەوەی نازم وائیلی، پارێزگاری پێشووی زیقار لە ژێر گوشاری خۆپێشاندەرانی پارێزگاکە ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کرا.
 

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا

عەلی زەیدی داوا لە تاران و واشنتن دەکات پەنا بۆ رێگەچارەی ئاشتی ببەن
عێراق23-11-2026

عەلی زەیدی داوا لە تاران و واشنتن دەکات پەنا بۆ رێگەچارەی ئاشتی ببەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە