%40ـی بەربژێرەکانی هەڵبژاردن تەمەنیان لە 40 ساڵ کەمترە

08-11-2025
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی راپۆرتێکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، 40%ی بەربژێرانی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق گەنجن و تەمەنیان لە 40 ساڵ کەمترە. تەمەنیان لە نێوان کۆتاییەکانی بیستەکان و نێوەڕاستی سییەکانە، کە جیاوازییەکی زۆرە لەگەڵ پەرلەمانی ئێستا هەیە کە تێکڕای تەمەنی پەرلەمانتاران نزیکەی 55 ساڵە.
 
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، نزیکەی 40%ـی بەربژێرە تۆمارکراوەکان تەمەنیان لە 40 ساڵ کەمترە و نزیکەی 15%یان تەمەنیان خوار 35 ساڵە. واتە لە نێوان 28 بۆ 35 ساڵیدا. ئەمە لە کاتێکدایە لە هەڵبژاردنەکانی 2021دا، رێژەی بەربژێرەکانی خوار 30 ساڵ 24% بووە.
 
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق راشیگەیاند: "نزیکەی 40%ـی بەربژێرە تۆمارکراوەکان گەنجن، ئەمەش نیشان دەدات کە حەزێکی گەشەسەندوو لە نێوان گەنجاندا هەیە بۆ بەشداریکردن لە دیاریکردنی داهاتووی وڵات". ئەوەشی خستەڕوو: "ئەم ئارەزووە بۆ نوێبوونەوە دەیسەلمێنێت کە نەوەیەک هەمیشە هەستی بە پەراوێزخستن کردووە لە سیاسەتدا، ئەمجارە دەنگێکی بەهێزتری هەبێت".
 
بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 3ـی تشرینی یەکەمی 2025 دەستیپێکرد، کاژێر 07:00 رۆژی 8ـی تشرینی دووەمی 2025 بانگەشە رادەگیرێت. رۆژی 9ـی تشرینی دووەم دەنگدانی تایبەت و رۆژی 11ـی تشرینی دووەم، هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان دەستپێبکات.

هەوڵ بۆ دوورخستنەوەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەدرێت

دوای تێپەڕاندنی زۆرینەی کابینە وەزارییەکەی عەلی فالح زەیدی، بەشێکی فراکسیۆنەکان گلەیی و تێبینییان لە شێوازی دەنگدانەکە و تێپەڕاندن یاخود رەتکردنەوەی بەربژێری وەزیرەکان هەبوو، ئەم ناڕەزایەتییە گەیشتووەتە قۆناخێک کە جووڵەیەک بۆ لەکارلادانی هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان دەستپێبکات.