پەرلەمانی عێراق وەرزی یاسادانانی بۆ ماوەی 30 رۆژ درێژکردەوە

09-05-2024
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پەرلەمانى عێراق وەرزى یەکەمى یاسادانانى بۆ ماوە مانگێک درێژکردەوە کە دەبوو لە 10ى ئایارەوە پشوویان دەست پێبکات.
 
درێژکردنەوەى وەرزى یەکەمى یاسادانانى پەرلەمان بۆ ماوەى 30 رۆژە، بەوپێیە پشووەکە لە 9ى حوزەیران دەستپێدەکات. 
 
فەرمانگەى راگەیاندنى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند: "درێژکردنەوەى وەرزى یاسادانى یەکەم بە پشتبەستن بووە بە مادەى 58ى دەستوور."
 
لەدواى ئەو بڕیارە پەرلەمان بۆ وەرزى یەکەمى تەنیا 30 رۆژ پشوو وەردەگرێت، پەیڕەوى ناوخۆ دەسەڵاتى بە پەرمان داوە وەرزى یاسادانانى بۆ ماوەى یەک مانگ درێژ بکاتەوە.
 
گرنگرتین ئەو یاسایانەى بۆ ئەم 30 رۆژە لە بەردەم پەرلەمانە، هەوارکردنى یاسای کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانە کە 9ى ئایار خوێندنەوەى یەکەمى بۆکرا، بۆ ئەوەى تەمەنى ئەنجوومەنى کۆمیسیاران بۆ ماوەى شەش مانگ درێژ بکاتەوە.
 
ئەو درێژکردنەوەیەى تەمەنى ئەنجوومەنى کۆمیسیاران بۆ ئەوەیە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەببات.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی بریتش پێترۆلیۆم لەسەر پاڵاوگەیەکی سووتەمەنی لە لەندەن. وێنە: AFP

لەسەر مردنی کوڕەکەی بە شێرپەنجە، باوکێک لە بەسرە سکاڵا لەسەر BP تۆماردەکات

هاووڵاتییەکی عێراقی لە شاری بەسرەی باشووری عێراق، سکاڵای یاسایی لە دژی کۆمپانیای نەوتی بریتش پترۆلیۆم (BP)ی بەریتانی تۆمارکردووە لەسەر ئەوەی کوڕەکەی بە شێرپەنجەی خوێن گیانی لەدەستداوە، کە بە گوتەی خۆی، بەهۆی گاز و دووکەڵی کێڵگەیەکی نەوتییەوە تووشی ببوو.