رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوا لە پەرلەمانتاران دەکات، سبەی شەممە لە دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ئامادە بن و ئاماژە بەوەش دەکات، ناوی ئەو پەرلەمانتارانە بڵاودەکەنەوە کە ئامادە نابن.
رۆژی هەینی، 10ـی نیسانی 2026، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا داوای لە ئەندامانی پەرلەمان کرد، لە دانیشتنی سبەی شەممەدا ئامادە بن کە تایبەت کراوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار.
هەیبەت حەلبووسی دەڵێت : "پێویستە هەمووان بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی بخەنە پێش هەموو شتێک و شایستە دەستوورییەکان تەواو بکەن، بەتایبەت کە وڵات لە دۆخێکی ئەمنی و ئابووریی ئاڵۆزدایە و پێویستی بەوەیە هەمووان بەرپرسیارێتی نیشتمانی هەڵبگرن."
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، ناوی ئەو پەرلەمانتارانەی ئامادە نابن، بۆ رای گشتی بڵاودەکەنەوە.
بەپێی کارنامەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق، دانیشتنی ژمارە 17ی پەرلەمان بڕیارە سبەی شەممە، 11ی نیسانی 2026، کاژێر 11:00ی بەیانی بەڕێوەبچێت، تەنیا یەک بڕگە لە کارنامەی دانیشتنەکەدا هەیە، ئەویش "هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار"ـە.
بەڵام بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان دەڵێن، بەشداری لە دانیشتنەکەدا ناکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ