کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و عه‌لى ره‌زا گوينه‌ى، باڵيۆزى توركيا له‌ عێراق

کۆبوونەوەی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و عه‌لى ره‌زا گوينه‌ى، باڵيۆزى توركيا له‌ عێراق

عێراق

نێچيرڤان بارزانى و باڵيۆزى توركيا بارودۆخی عێراق تاوتوێ دەکەن

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

10-10-2022
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ10-10-2022

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا

عەلی زەیدی داوا لە تاران و واشنتن دەکات پەنا بۆ رێگەچارەی ئاشتی ببەن
عێراق23-11-2026

عەلی زەیدی داوا لە تاران و واشنتن دەکات پەنا بۆ رێگەچارەی ئاشتی ببەن

 
رووداو دیجیتاڵ 

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى توركيا له‌ عێراق کۆبوونەوە و باسیان لە ئاڵنگارییەکانی بەردەم عێراق و چۆنێتیی تێپه‌ڕاندنيان کرد. بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هه‌رێمى كوردستان، هەردوولا "هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى سه‌قامگيرى و ئاشتى له‌ عێراق." 
 
رۆژی دووشه‌ممه‌ 10-10-2022، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە هەولێر پێشوازى له‌ عه‌لى ره‌زا گوينه‌ى، باڵيۆزى توركيا له‌ عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا به ‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابوورى و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و هاريكاريى هاوبه‌ش، دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى‌ پڕۆسه‌ى سياسى، پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکكۆمار و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق تاوتوێ كراون.

 

 
نێچيرڤان بارزانى و عه‌لى ره‌زا گوينه‌ى "هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى سه‌قامگيرى و ئاشتى له‌ عێراق كه‌ كاريگه‌ریى له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌ هه‌يه‌." هه‌روه‌ها تيشكيان خسته‌ سه‌ر ئاڵنگارییەکانی قۆناخى ئێستاى عێراق و چۆنێتیی تێپه‌ڕاندنيان به‌ هاريكاريى نێوان پێكهاته‌ و لايه‌نه سياسييه‌كانى وڵات و سوودوه‌رگرتن له‌ ده‌وڵه‌مه‌نديى سه‌رچاوه مرۆيى و سرووشتييه‌كانى عێراق.
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە گفتوگۆ و راگۆڕينه‌وه‌ لەبارەی دوايين رووداو و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.
 

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا

عەلی زەیدی داوا لە تاران و واشنتن دەکات پەنا بۆ رێگەچارەی ئاشتی ببەن
عێراق23-11-2026

عەلی زەیدی داوا لە تاران و واشنتن دەکات پەنا بۆ رێگەچارەی ئاشتی ببەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە