باڵیۆزخانەی بەریتانیا پیرۆزبایی لە سەرۆککۆماری نوێی عێراق دەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق پێشوازی لە هەڵبژاردنی نزار ئامێدی وەک سەرۆککۆماری نوێی عێراق دەکات و رایدەگەیێنێت، چاوەڕێی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان لەندەن و بەغدان.
 
لە پەیامێکدا کە ئەمڕۆ شەممە 11ی نیسان لە هەژماری فەرمیی خۆیان بڵاویانکردووەتەوە، باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق رایگەیاند، "پێشوازی لە هەڵبژاردنی رێزدار نزار محەممەد ئامێدی دەکەین وەکو سەرۆککۆماری نوێی عێراق لەم کاتە هەستیارەدا."
 
باڵیۆزخانەی بەریتانیا جەختی لە بەردەوامیی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، "چاوەڕێی ئەوەین لە سایەی سەرۆکایەتیی ئەودا، کار لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییە پتەوەکانی نێوان بەریتانیا و عێراق بکەین."
 
ئەمڕۆ 11-04-2026، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نزار ئامێدیی وەکو سەرۆککۆماری نوێی وڵات هەڵبژارد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نزار ئامێدی لەکاتی پێشکێشکردنی گوتارێک لەنێو پەرلەمانی عێراق

نزار ئامێدی وەکو سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا و سوێندی یاسایی خوارد

نزار ئامێدی، بەربژێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق لە پەرلەمان بە بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگەکان، وەکو سەرککۆمار هەڵبژێردرا