داعش هێرشیكردە سەر كونسوڵخانەی توركیا لە موسڵ

11-06-2014
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن موسڵ
A+ A-

 

رووداو- هەولێر 

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند كە چەكدارانی داعش، كونسوڵ و كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیایان رفاند. 

بەشار كیكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی رایگەیاند دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام "داعش" هێرشیان كردووەتەوە سەر كونسوڵخانەی توركیا لە موسڵ.

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا راشیگەیاند، چەكدارانی داعش، كونسوڵ و كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیایان بەرەو شوێنێكی نایادر رفاندووە و تاوەكو ئێستاش چارەنووسیان نادیار.

بەشار كیكی، ئاماژەی بەوەشكرد پێشتر ئێمە چەند جارێك داوامان لە كونسوڵی توركیا كرد كە لەگەڵ ئەوان شاری موسڵ بەجێبهێڵێت، بەڵام كونسوڵ سووربووە لەسەر مانەوەی لە شارەكەدا.

دوای ئەو هێرشە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك وەزیرانی توركیا كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی لەگەڵ جێگرەكانی و هاكان فیدان راوێژكاری دەزگای هەواڵگری میت كۆبووەتەوە.

میدیاكانی توركیاش رایانگەیاندووە بەپێی میساقی نەتەوەیی، كە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1996 توركیا دەتوانێت داخڵی كێشەی عێراق بێت لە موسڵ و كەركووك.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە