رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە قەزای قائیمی رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، 20 چەکداری ئەو هێزە کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکە بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە سنووری قەزای قائیم کردووەتە ئامانج کە ناوچەیەکی ستراتیژییە و هاوسنوورە لەگەڵ سووریا.
ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، ناوچەکانی رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار رووبەڕووی زنجیرەیەک هێرشی هاوشێوە بوونەتەوە و تێیاندا چەندین پێگەی حەشدی شەعبی بۆردوومان کراون.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆش، بارەگایەکی فەوجی تایبەتی سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە گەڕەکی بەدری کەرکووک بۆردوومان کرا و، بەهۆیەوە چوار کەس کوژران و هەشتی دیکە برینداربوون کە سەرجەمیان لە نەتەوەی تورکمان بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ