رووداو دیجیتاڵ
له درێژه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ هومام حه‌مموودى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئيسلاميى عێراق كۆبووه‌وه.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "باسيان له دۆخى عێراق به‌گشتى كرد و داكۆكييان له پاراستنى سه‌قامگيريى وڵات و به‌دوورگرتنى له لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى هه‌مووان."
گرنگيى هاريكاريى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كانى ئه‌م قۆناغه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.

رۆژی شەممە، 13ی کانوونی دووەمی 2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و هەمان رۆژ لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق؛ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری؛ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم؛ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا؛ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق و ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە.
ئەمڕۆش نێچیرڤان بارزانی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی هەبوو؛ لەگەڵ هەریەکە لە لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق؛ فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی؛ موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق؛ حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق کۆبووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ