عێراق
دیمەنێکی دروستبوونی لافاو لە ناوچەکانی عێراق لە ساڵانی رابردوو. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکە دانراوە: AA
رووداو دیجیتاڵ
پارێزگای نەینەوا بڕیاریدا سبەی یەکشەممە لە تەواوی دامودەزگاکانی حکومەت لە پارێزگاکەدا بکاتە پشووی فەرمی، ئەوەش بەهۆی پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ بارینی بارانێکی زۆر و بەخوڕ.
رۆژی شەممە، 14ـی ئاداری 2026، دیوانی پارێزگای نەینەوا لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئاگاداربوون لە راپۆرتی کەشناسی کە ئاماژە بە بارانێکی بەخوڕ لە سنووری پارێزگای نەینەوا و شاری مووسڵ دەکات، بڕیاردرا سبەی یەکشەممە، 15ـی ئاداری 2026، لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکانی پارێزگاکەدا بکرێتە پشووی فەرمی.
پارێزگای نەینەوا هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان و داوایان لێدەکات، "بۆ پاراستنی سەلامەتیی خۆیان، پێویستە زیاتر وریابن و بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە."
ئەم بڕیارەی پارێزگای نەینەوا دوای ئەوە دێت کە راپۆرتی کەشناسیی عێراق هۆشداریی لە دروستبوونی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە ناوچە نزمەکانی نەینەوا داوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ