ئاسمانی عێراق بەڕووی هاتووچۆی فڕۆکەدا کرایەوە

14-04-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای نزیکەی نۆ کاژێر لە داخرانی، ئەمڕۆ دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق رایگەیاند، ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکەکان کردەوە و هاتووچۆی فڕۆکەخانەکان ئاسایی بووەتەوە.

کاژێر 8:30ی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی نیسانی 2024، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق رایگەیاند، "ئاسمانی عێراق لەبەردەوام سەرجەم فڕۆکە هاتوو و رۆیشتوو و تێپەڕبووەکانیش کرایەوە."

هەروەها دەڵێت، "کردنەوەی ئاسمانی عێراق دوای تێپەڕاندنی ئەو مەترسییانە بوو کە کاریگەرییان لەسەر ئاسایش و سەلامەتیی فڕۆکەوانیی مەدەنی لە عێراق دەبێت."

شەوی رابردوو ئێران لە رێگەی نزیکەی 300 درۆن و مووشەکی کروزەوە هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، بەڵام سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشەکە زیانێکی ئەوتۆی نەبووە و 99%ی مووشەک و درۆنەکانیان خستوونەتە خوارەوە.

رەزاق سەعداوی، وەزیری گواستنەوەی عێراق شەوی رابردوو داخستنی ئاسمانی عێراقی بەڕووی هاتووچۆی ئاسمانی راگەیاندبوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو فڕۆکەیەی لە یەکێک لە کۆنتێنەرەکانی گۆڕەپانی ئوم قەسر دەستی بەسەردا گیراوە

دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەست بەسەر فڕۆکەیەکی فێرکاریی زانکۆیەکدا دەگرێت

دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بە پاساوی تێپەڕاندنی ماوەی یاسایی مانەوەی لەگۆڕەپانی ئوم قەسر، دەست بەسەر فڕۆکەیەکدا دەگرێت کە یەکێک لە زانکۆکانی عێراق بۆ فێرکاری هاوردەی کردووە. بە گوتەى زانکۆکە، بەهۆی رۆتینەوە نەیانتوانیوە وەریبگرن. دەستەی دەروازەکانیش دەڵێت: "رێکارەکانی گومرگ و باجیان جێبەجێ نەکردووە."