Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی ئەو گەنجەی دەستگیرکراوە.

وێنەی ئەو گەنجەی دەستگیرکراوە.

عێراق15-12-2024

لە دیالە گەنجێک لەسەر دڕاندنی وێنەی قاسم سولەیمانی ئەشکەنجە دەدرێت

0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

نەهرۆ محەممەد

رۆژی بڵاوکردنەوە

15-12-2024

بابەتی پەیوەندیدار

تەندروستیی عێراق: لە جەژنی قورباندا زیاتر لە هەزار و 800 کەس بریندار بوونە
عێراق31-05-2026

تەندروستیی عێراق: لە جەژنی قورباندا زیاتر لە هەزار و 800 کەس بریندار بوونە

بەراوردێکی نرخی خانووبەرە لەنێوان هەولێر، بەغدا و زیقار
عێراق31-05-2026

بەراوردێکی نرخی خانووبەرە لەنێوان هەولێر، بەغدا و زیقار

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"
عێراق31-05-2026

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"

رووداو دیجیتاڵ 

گەنجێک لە دیالە، وێنەی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس دەدڕێنێت. گەنجەکە دەستگیرکراوە و دەگوترێت ئەشکەنجەیەکی زۆر دراوە، پۆلیسی پارێزگاکەش رەتیدەکاتەوە.
 
ئەو  گەنجە ناوی عەبدوڵڵا حوسێن محەممەدە، دوو رۆژ لەمەوبەر لە چوار رێیانی شەقامی تاپۆ لە بەعقوبەی ناوەندی پارێزگەی دیالە وێنەکانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دڕاندووە. 
 
وێنەی گەنجەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، شوێنەواری ئەشکەنجەدانی زۆر بە جەستەیەوە دیارە و کۆت و زنجیر کراوە، ئەوەش مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
 
عەقید هەیسەم سەلمان شەممەری، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگەی دیالە، ئەمڕۆ یەکشەممە، 15-12-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەو گەنجە وێنەی شەهیدانی لە کاتێکی هەستیار دڕاندووە. سەرەتا لەلایەن ژمارەیەک گەنج، لە نزیک شوێنەکە بوونە دەستگیرکراوە و رادەستی مەفرەزەیەکی پۆلیس فریاکەوتن کراوە. ئەو هێزەش رادەستی بنکەی پۆلیسی بەعقوبە جەدیدەیان کرد". 
 
گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگەی دیالە دەڵێت، بەگوێرەی رێکارە یاساییەکان پەڕاوی بۆ کراوەتەوە، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی دیالە و خێزانەکەی دۆسیەکەی خراوەتە بەردەم دادوەر.
 
لەبارەی ئەشکەنجەدانەکەی، عەقید هەیسەم سەلمان شەممەری رەتیکردەوە پۆلیس ئەشکەنجەی دابێت و گوتی: "هەندێک پەیجی بەکرێگیراو بڵاویان کردووەتەوە، هێزەکانمان ئەو گەنجەیان ئەشکەنجەداوە، ئەوەش دوورە لە راستییەوە".
 
گوتەبێژی پۆلیسی دیالە باسی لەوە کرد: "دوای دڵنیابوون، چووینە ماڵی تۆمەتبار، دەرکەوت ئەو کەسە نەخۆشی دەروونی هەیە. پێشتر بەهۆی ئەو کێشانەی لە ماڵەوە و دەرەوە دروستیکردووە لە ماڵەوە کۆت و بەندکراوە، ئەو وێنانەشی بڵاوبوونەوە کۆنن و دەگەڕێتەوە بۆ دوو ساڵ لەمەوبەر". 
 
بەڵام عەقید هەیسەم دانیپێدانا "راستە تازە زەبر بەر چاوی کەوتووە، ئەمەش کاتێک وێنەکەی دڕاندووە خەڵکی سڤیل لە شوێنەکە بوونە و بووەتە شەڕیان، کەوتووەتە سەر زەوی، زەبر بەر چاوی کەوتووە".
 
هەر لەوبارەوە باوکی گەنجەکە، لە دیمەنێکی ڤیدیۆیی دا، پۆلیسی دیالە بۆ تۆڕی میدیایی رووداوی ناردووە، باس لەوەدەکات ،"کوڕەکەم نەخۆشی دەروونی هەیە. راپۆرتی پزیشکیمان هەیە، ئەو وێنانەشی لە میدیاکانەوە دزەی پێکراوە، کۆنە دەگەڕێتەوە بۆ 17-05-2022".
 
بەرەبەیانی سێی کانوونی دووەمی 2020، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا هەریەکە لە قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کردە ئامانج و هەردووکیان کوژران.