وەزیرێکی پێشووی عێراق دۆسیەیەک لەسەر هاوپیشەیەکى دەداتە دەستپاکی؛ زەوی لە کوڕەکەى بۆ وەزارەتەکەی کڕیووە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزیری پێشووی گەیاندنی عێراق دۆسیەیەک لەبارەی وەزیری پێشووی تەندروستی دەداتە دەستەی دەستپاکی کە گوایە زەوییەکی بۆ وەزارەتەکەی لە کوڕەکەی کڕیوەتەوە کە هەر مەترێکی بە حەوت ملیۆن دینار بووە.
 
هیام یاسری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و وەزیری پێشووی وەزارەتی گەیاندن لە 17ـی ئاداردا نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی نووسینگەی وەزیری تەندروستیی عێراق کردووە و تێیدا پرسیارێکی پەرلەمانی ئاراستە کردووە لەبارەی دۆسیەیەکەوە کە پەیوەندیدارە بە ساڵح حەسناوی، وەزیری پێشووی تەندروستیی عێراق، کە هەردووکیان لە کابینەی حکومەتی محەممەد شیاع سوودانی پێکەوە وەزیر بوون.
 
ئەو پەرلەمانتارە داوای کردووە کە روونکردنەوەیان پێبدرێت لەبارەی هۆکاری ئەوەی گوایە بە رەزامەندیی ساڵح حەسناوی، لە 19ی نیسانی 2026 پارچە زەوییەکی 1688 مەتری لە ناوچەی وەزیریەی بەغدا کڕیوە کە بەهای هەر مەترێکی 7.2 ملیۆن دینار بووە و ئەو زەوییە لە چەند کەسێک کڕدراوەتەوە کە یەکێکیان (مەهدی ساڵح مەهدی) کوڕی وەزیری پێشووی تەندروستی بووە، یەکێکی دیکەیان بەڕێوەبەری گشتیی پشکنین بووە لە وەزارەتی تەندروستی.
 
لە نووسراوەکەدا داواى کردووە کراوە لە ماوەی 15 رۆژدا بە بەڵگەنامەی فەرمی وەڵامی بدەنەوە.
 
 هیام یاسری بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت:" دۆسیەکەم رادەستی دەستەی دەستپاکی عێراق کردووە".

 
هیام یاسری ئێستا لە هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانە کە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکایەتى دەکات و لە خولی پێشوودا لەسەر پشکی هاوپەیمانى چوارچێوەى هاوئاهەنگى وەزیری گەیاندن بووە، هەروەها ساڵح حەسناوی لە حکومەتی پێشووی عێراق لەسەر پشکی سوننەکان وەزیر بوو.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤی چەکدارانی حەشدی شەعبی. getty images

دەستەی حەشدی شەعبی روونکردنەوەیەک لەبارەی بەربژێری وەزارەتی ناوخۆ دەدات

دەستەی حەشدی شەعبی عێراق روونکردنەوەیەک لەبارەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەکە و کەسێک بڵاودەکاتەوە کە لە کاتی شەڕی داعش کراوە و دەبێتە دەمەقاڵێیان و دەڵێت: "ئەو کەسەی ناوی دەهێنرێت قاسم عەتا، بەربژێری وەزارەتی ناوخۆ نییە".