رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی عێراق، خوێندکارانی ئەمساڵى زانکۆکانى بە نەکەوتوو هەژمارکرد، تەنها بۆ ئەو خوێندکارانە نەبێت کە گزی یان ساختەکارییان کردووە یان سزاى دیکە دراون.
رۆژی 18ى حوزەیرانى 2023، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەى بەوەدا، ساڵى خوێندنى 2022-2023 بە ساڵى نەکەوتن هەژماردەکرێت بۆ ئەو خوێندکارانەى کە بۆ ئەو ساڵە سزاى سڕینەوە (تەرقین قەید) دراون و بڕیارەکە سەرجەم قۆناخەکانى خوێندنى بەیانیان و ئێوارانى حکومى و ئەهلى دەگرێتەوە، بەڵام خوێندکارانى ماستەر و دکتۆرا ناگرێتەوە.
بڕیارەکە ئەو خوێندکارانە ناگرێتەوە کە بڕیاری سڕینەوەیان لەسەر بنەماى گزی و ساختەکارى یان سەرپێچی دیکە بۆ دەرچووە.
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، پێشکێشکردنى داواکارى خوێندکاران بۆ جێبەجێکردنى ئەو بڕیارە لە 18ى حوزەزیران دەستپێدەکات تاوەکو 31ى حوزەیران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ