رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیاکانی نەوت لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان رێککەوتن، کە بەربەستێکی سەرەکی بوو لەبەردەم دواکەوتنی مووچەی هەرێمی کوردستان.
رێککەوتنەکە ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئەیلوولی 2025 واژۆ کرا. زیاد ئیسماعیل، پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، سبەی رێککەوتنەکە دەبردرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بۆئەوەی رەزامەندیی لەسەر بدرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، دوای رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر ریککەوتنەکە، هەناردەکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە.
هیچ کێشەیەکی هونەری بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت نەماوە و تەنیا رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ماوە.
پەیامنێری رووداو گوتی، سبەی پێدەچێت دۆسیەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گفتوگۆی لەسەر بکرێت.
لەبارەی دابینکردنی مووچەی مانگەکانی 7 و 8ی هەرێمی کوردستان، پەیامنێری رووداو گوتی، "دوای رێککەوتنی نەوت، ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدایە بۆ ناردنی پارە."
بەرپرسێک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا نییە، بەڵام "پێدەچێت سبەی بکرێتە پاشکۆ و رەزامەندی لەسەر بدرێت."
تاوەکو ئەمڕۆ بە پاساوی نەناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و داهاتی نانەوتی، حکومەتی عێراق مووچەی مانگەکانی حەوت، هەشت و نۆی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە.
لە ئاداری ساڵی 2023 ـوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگیراوە کە رۆژانە نزیکەی 400 هەزار بەرمیل بوو.
چاوەڕوان دەکرێت دوای ئەم رێککەوتنە، کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش چارەسەر بکرێت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ