بە ئامادەبوونی مالیکی؛ چوارچێوەی هاوئاهەنگی کۆدەبێتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەکان بۆ تاوتوێکردنی پرسی بەربژێرانی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە؛ نووری مالیکیش سەرەڕای هۆشدارییەکانی ئەمریکا، سوورە لەسەر بەربژێربوونی و رایدەگەیێنێت "پاشەکشە ناکەم."
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 23ـی شوباتی 2026، عەباس موسەوی، راوێژکاری نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کۆبوونەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە ماڵی هومام حموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق لە بەغدا دەستیپێکردووە.
 
موسەوی دەنگۆکانی سەبارەت بە بەشدارینەکردنی مالیکی رەتکردەوە و دووپاتیکردەوە کە ئەویش لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەیە. 
 
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە پێشتر دووجار بەهۆی ئامادەنەبوونی سەرجەم ئەندامانی چوارچێوەوە دواخرابوو.
 
دوای ئەوەی لە 24ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی مالیکی وەک بەربژێری سەرۆکوەزیران دیاریکرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دا کە ئەگەر مالیکی ببێتەوە سەرۆکوەزیران، واشنتن هاوکارییەکانی بۆ عێراق دەوەستێنێت.
 
بەڵام نووری مالیکی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی (فرانس پرێس) کە هەر ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، رایگەیاند: "لەپێناو رێزگرتن لە وڵاتەکەم، سەروەرییەکەی و ئیرادەکەی، بە هیچ شێوەیەک نییەتی کشانەوەم نییە. هیچ کەسێکیش مافی ئەوەی نییە پێمان بڵێت دەنگ بە کێ بدەین."
 
مالیکی جەختی لەوەش کردەوە کە "تاوەکو کۆتایی بەردەوام دەبم و پاشەکشە ناکەم."
 
سەبارەت بە هاوسەنگیی هێز، مالیکی ئاماژەی بەوە کرد کە پەیوەندییەکانی بەغدا و تاران لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەشە، بەڵام گوتیشی "ئەمە بەو مانایە نییە کە پەیوەندی لەگەڵ واشنتن گرنگ نییە." ئەو دەنگۆیانەشی رەتکردەوە کە باس لە خراپیی پەیوەندییەکانی ئەو و ئەمریکا دەکەن لە ماوەی هەردوو خولی سەرۆکایەتییەکەیدا (2006-2014.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە کاتی دەنگدان لە پەرلەمانی عێراق

لیژنەیەکی "مەترسیدار" لە پەرلەمانی عێراق زیاد دەکرێت

پەرلەمانی عێراق لیژنەی دەروازە سنوورییەکان زیاد دەکات، ئەمەش بۆ رێگریکردنە لە گومرگ و دەروازەی نایاسایی. پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت، "پێکهێنانی ئەو لیژنەیە مەترسیدارە بۆ دەستوەردان لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان."