پەرلەمانی عێراق لیژنەی مادەی 140ی پێکنەهێناوە

23-02-2026
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
تاوەکو ئێستا لیژنەی مادەی 140 لە پەرلەمانی عێراق پێکنەهاتووە؛ پەرلەمانتارێک ئاماژە بەوە دەکات کە هەوڵی پێکهێنانی دەدەن بۆ چاودێری و جێبەجێکردنی ئەو مادەیە.
 
پەرلەمانی عێراق لە 17ی شوباتى 2026، ژمارەی لیژنە هەمیشەییەکانی لە رێگەی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆوە دیاریکرد و لە 25 لیژنەوە کردییە 22 لیژنە.
 
دەنگدان لەسەر ئەو گۆڕانکارییانە، لیژنەی جێبەجێکردنی مادەی 140ی دەستووری تێدا نەبوو کە لە خولی پێنجەمدا وەک 'لیژنەیەکی کاتی' دیاریکرا.
 
نازک ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە پشکی خانەقین بە تۆڕى میدیایی رووداوی راگەیاند: "دوای دیاریکردنی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان، کار بۆ ئەوە دەکەین لیژنەی مادەی 140 پێکبهێنرێت و بوونی ئەو لیژنەیە گرنگە بۆ چاودێریی جێبەجێکردنی ئەو مادەیە کە تاوەکو ئێستا کارایە."
 
لە خولی پێشووی پەرلەماندا، شاخەوان عەبدوڵڵا لە پشکی کەرکووک سەرۆکایەتیی لیژنەی مادەی 140ی دەکرد کە زۆرینەی ئەندامانی لەو ناوچانە بوون کە لیژنەکە دەیانگرێتەوە.
 
لیژنەکەی دەستوور تایبەتە بە یەکلاکردنەوەی چارەنووسی ناوچە جێناکۆکەکان لە دیالە، کەرکووک، سەلاحەدین و نەینەوا، کە سێ قۆناخی قەرەبوو، سەرژمێری و گشتپرسی دەگرێتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق

حکومەتی عێراق: سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین کراونەتە سەر سعودیە و ئیمارات

حکومەتی عێراق سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی سەر سعودیە و ئیمارات دەکات و رایگەیاندووە، رێکاری تووندیان گرتووەتەبەر بۆ رێگری لە هەر هەوڵێک کە بیەوێت سەروەریی عێراق پێشێل بکات یان خاکەکەی بۆ هێرشکردنە سەر دراوسێیەکانی بەکاربهێنێت