حەشدی شەعبی: بارەگایەکمان لە پارێزگای سەڵاحەدین بۆردوومان کرا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دەستەی حەشدی شەعبی دەڵێ، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بارەگایەکی لیوای 31ی هێزەکانی لە سنووری قەزای بێجی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بۆردوومان کراوە و لە ئەنجامدا 7 کەس بریندار بوون.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ سێشەممە، 24ی ئاداری 2026، کاژێر 17:50 خولەکی ئێوارە، بارەگای لیوای 31 لە ناوچەی سینیە سەر بە قەزای بێجی لە پارێزگای سەلاحەدین بە فڕۆکەی جەنگی دووجار بۆردومان کرا.
 
 سەرچاوەیەکی ئەمنی پارێزگاکە بە رووداوی گوت، ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج "بارەگای لیوای 31ی رسالینی پێ دەگوترێ کە بارەگای ئاسایش و فەوجی تایبەتی لیواکەی لێیە."
 
حەشدی شەعبی دەڵێت:"لە ئەنجامی ئەو هێرشە ستەمکارانە 7 کەس بریندار بوون و بارەگای لیواکەش وێران بووە."
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەم هێرشە لە چوارچێوەی ئەو "دەستدرێژییە ستەمکارانەیە" کە دەکرێنە سەر پێگە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق.
 
لە 24 کاژێری رابردوودا چەند هێرشێک کراوەتە سەر بارەگای گرووپە چەکدارەکان و هێزەکانی سەر بە حەشدی شەعبی لە ئەنبار، نەینەوا، بابل و سەلاحەدین. لە هێرشەکەی ئەنباردا فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان و 14 چەکداری حەشدی شەعبی کوژران.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

سوودانی داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی دەکات

محەممەد شیاع سوودانی داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی دەکات بۆ تاوتوێکردنی ئەو هێرشەی کە کرایە سەر بارەگای ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار