دۆسیەی عەجاج رەوانەی دادگەی پێداچوونەوە کرا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پارێزەری ئەنفالکراوان لە دۆسیەی (عەجاج) رایگەیاند، دۆسیەکە رەوانەی دادگەی پێداچوونەوە کراوە.
 
ئەیاد کاکەیی، پارێزەری ئەنفالکراوان لە دۆسیەی (عەجاج) رۆژی یەکشەممە، 24ـی ئایاری 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ دادگەی باڵای تاوانەکانی عێراق، دۆسیەی عەجاج-ی بۆ دادگەی پێداچوونەوە (تەمیز) رەوانە کرد".
 
ئەیاد کاکەیی،  گوتی "لە دوای دەرچوونی بڕیارەکە لە 14ـی ئەم مانگە، دادوەر 10 رۆژی لەبەردەست بوو بۆ ناردنی دۆسیەکە، ئەمڕۆ دوایین رۆژ بوو."
 
رۆژی 14ی ئایاری 2026، دادگەی باڵای تاوانەکانی عێراق بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ "عەجاج ئەحمەد حەردان زوعیتەر عوبەیدی" دەرکرد. بەپێی بەڵگەنامەیەکی دادگە کە وێنەیەکی دەست رووداو کەوتووە، عەجاج مەحکوم کراوە بە کوشتنی 1068 دەستبەسەرکراو لە رێگەی برسیکردن، تینوکردن و ئەشکەنجەدان تاوەکو رادەی مردن، بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی خێزانەکان و منداڵەکانیان و دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر ژنانی دەستبەسەرکراو لە نوگرەسەلمان.
 
ئەیاد کاکەیی ئاماژەی بەوەکرد، وەک لایەنی پارێزەر داوایەکی فەرمی ئاراستەی خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق دەکەن، "داوا دەکەین عەجاج ببرێتەوە بیابانی نوگرەسەلمان و لەوێ لەسێدارە بدرێت؛ لەو شوێنەی کە ئەو هەموو تاوانە دڕندەییەی بەرامبەر بە کوردانی ئەنفالکراو تێدا کردووە."
 
بەپێی روونکردنەوەی پارێزەر ئەیاد کاکەیی بۆ رووداو، رێکارەکانی جێبەجێکردنی سزاکە بەم شێوەیە دەبن:
 
- دۆسیەکە دەچێتە دادگەی پێداچوونەوە و دەبێت لەماوەی 30 رۆژدا یەکلایی بکرێتەوە.
- دواتر رەوانەی سەرۆکایەتیی کۆمار دەکرێت بۆ دەرکردنی "مەرسوومی کۆماری."
- لە کۆتاییدا وەزارەتی داد کاتی جێبەجێکردنی سزاکە دیاری دەکات، کە نابێت لە 30 رۆژ تێپەڕێت.
  
عەجاج تکریتی، کە لە 31ی تەممووزی 2025 دەستگیرکرا، یەکێکە لە "دڕندەترین" ناوەکانی مێژووی ئەنفال. لە 7ـی ئەم مانگەدا، 26 شایەتحاڵ و رزگاربووی ئەنفال لەبەردەم دادگەدا گەواهییان لەسەر تاوانەکانی دا و وردەکاریی ئەو نەهامەتیانەیان گێڕایەوە کە لە قەڵای نوگرە سەلمان بەسەریاندا هاتووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هاوئاهەنگی.

عێراق وەزارەتی ئەوقافی نییە؛ گفتوگۆ بۆ دامەزراندنی دەکرێت

لە نێو هێزەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگیدا پێشنیازێک بۆ پێکهێنانی وەزارەتێکی نوێ بە ناوی "وەزارەتی ئەوقاف" گەرمبووە. ئامانج لێی یەکخستنی دیوانەکانی وەقف و چارەسەرکردنی کێشەی پشکی ئەو لایەنانەیە کە وەزارەتیان بەرنەکەوتووە، بەڵام بەرپرسانی وەقفی سوننە دەڵێن، یەکخستنی وەقفەکان پێویستی بە گۆڕانکاریی دەستووری هەیە.