کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی کازمی لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان و گرووپەکەی عەسائیب ئەهلی حەق. وێنەکەی کازمی لە 11ـی ئەم مانگە گیراوە.

وێنەی کازمی لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان و گرووپەکەی عەسائیب ئەهلی حەق. وێنەکەی کازمی لە 11ـی ئەم مانگە گیراوە.

عێراق

گرووپێکی چەکداری شیعە هێزی جووڵاندووە و کازمی دەڵێت، ئامادەی رووبەڕووبوونەوەین

هەڵکەوت عەزیز

هەڵکەوت عەزیز

25-12-2020
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق

پەیامنێری تۆڕی میدیای رووداوە لە نووسینگەی بەغدا. لە 20ی كانوونی یەكەمی 2015ـەوە دەستیكردووە بە كاركردن لە رووداو. 

هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز25-12-2020

پەیامنێری تۆڕی میدیای رووداوە لە نووسینگەی بەغدا. لە 20ی كانوونی یەكەمی 2015ـەوە دەستیكردووە بە كاركردن لە رووداو. 

بابەتی پەیوەندیدار

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: سەرکردەیەکی دیاری داعشمان لە دیالە کوشت
عێراق22-11-2026

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: سەرکردەیەکی دیاری داعشمان لە دیالە کوشت

پرۆسەی یەکخستنی کارتی زانیاری و کارتی نیشتمانی لە تەواوبووندایە
عێراق22-11-2026

پرۆسەی یەکخستنی کارتی زانیاری و کارتی نیشتمانی لە تەواوبووندایە

لە موسەننا گەڕیدەیەکی ژاپۆنی بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا
عێراق22-11-2026

لە موسەننا گەڕیدەیەکی ژاپۆنی بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا


رووداو دیجیتاڵ 

دوای ئەوەی ژمارەیەک چەکداری عەسائیبی ئەهلی حەق لەلایەن دژەتیرۆری عێراقەوە دەستگیرکراون بەتۆمەتی ئەوەی بەشداربوون لە هێرشی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئێستا ژمارەیەکی زۆر چەکداری عەسائیبی ئەهلی حەق لە بەغدا بڵاوەیان پێکراوە و دەڵێن، کاردانەوەیان دەبێت. مستەفا کازمیش دەڵێت، "بۆ رووبەڕووبوونەوەی یەکلاکەرەوە ئامادەن ئەگەر پێویست بێت".

  

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە هەوڵەکانیاندا بۆ گەڕانەوەی متمانەی خەڵک و دامەزراوە ئەمنییەکان و سوپا بە دەوڵەت سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە. 
 
تویتەکەی کازمی دوای ئەوە دێت، بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە سۆشیاڵمیدیا بڵاوکراونەتەوە، هەندێک گرووپی چەکداری دەمامکدار کە خۆیان وەکو عەسائیبی ئەهلی حەق دەناسێنن بانگەشەی ئەوە دەکەن، لەنێو بەغدا بڵاوبوونەتەوە و لە قسەکانیاندا دەڵێن، چاوەڕوانی "یەک ئاماژەی" قەیس خەزعەلی، سەرکردەی عەسائیبی ئەهلی حەق دەکەن بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر "بەکرێگیراوەکانی ئەمریکا".
 
ئەو گرووپە چەکدارە لەنێو هەڕەشەکانیاندا ئەوەشیان گوتووە کە ئەمشەو "شەوێکی گەرم دەبێت بۆ بەکرێگیراوەکانی ئەمریکا". 
 
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو ئاماژەی بەوە کرد، ئەو چەکدارانەی کە سەر بە گرووپی عەسائیبی ئەهلی حەقن بە جلی سەربازییەوە بە شەقامەکانی بەغدادا دەسووڕێنەوە و "مەترسیی رووبەڕووبوونەوە لەنێوان دژەتیرۆری عێراق و ئەو چەکدارانەی عەسائیبی ئەهلی حەق هەیە". 

 

جەواد ئەلتولەیباوی، سەرکردەیەکی عەسائیبی ئەهلی حەقە و لە تویتێکدا رایگەیاندووە، "هەر هەوڵێکی دووبارە بۆ سووکایەتیکردن بە حەشدی شەعبی و گرووپەکانی بەرگری، هەوڵێکی ئەمریکییە و بە دڵنیاییەوە شکست دەهێنێت. هەر وەک چۆن هەوڵی یەکەم شکستی هێنا، بەڵام ئێمە رێگە بە دەنگی لۆژیک و دانایی دەدەین سەربکەوێت تاوەکو ئەو کاتەی کە گونجاو بێت، ئەگەر نا ئێمەش ئامادەین". 
 
هاوکات مەحموود ئەلروبەیعی، گوتەبێژی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی سادیقوون کە باڵی سیاسیی عەسائیبی ئەهلی حەقە لە تویتێکدا رایگەیاندووە، "عەسائیبی ئەهلی حەق هیچ نمایشێکی سەربازییان نەکردووە و ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاوکراونەتەوە ڤیدیۆی کۆنن یان هی کەسانێکن کە ئێمە نایانناسین. کەسانێکن دەیانەوێت دووبەرەکی و هەڵایەکی راگەیاندنی نادرووست بڵاو بکەنەوە. ئێمە رێز لە یاسا دەگرین و یاسا بە روونی و وەکو خۆی جێبەجێبکرێت.. داواش لە کەناڵەکانی راگەیاندن دەکەین، هۆشیار بن لە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکان". 
 
رۆژی پێنجشەممە 24-12-2020 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی هێرشی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە تویتێکدا رایگەیاند، مووشەکەکان لەلایەن ئێرانەوە هاوێژراون و هەر ئەمریکییەکیش لە عێراق بکوژرێت ئەو ئێران بە بەرپرس دەزانێت. 
 
لە تویتەکەی ترەمپدا ئەوەشهاتبوو کە دەنگۆی هێرشی دیکە بۆسەر ئەمریکییەکان لە عێراق هەیە. بۆیە داوا لە ئێران دەکات، دووجار بیر بکەنەوە. سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "ئامۆژگارییەکی دۆستانەی" بۆ ئێران هەیە و "ئەگەر هەر ئەمریکییەک بکوژرێت، من ئێران بە بەرپرسیار دادەنێم".

هەر ئەمشەو، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند، "عێراقی خۆشەویست بووەتە قوربانی ململانێی ئەمریکی - ئێرانی و بەشێوەیەک زیانی پێگەیشتووە کە ناکرێت بێدەنگبین بەرامبەری، وەکو ئەوەی بڵێی گۆڕەپانێکە بۆ ململانێ سەربازی و ئەمنی و سیاسی و ڤایرۆسییەکانیان، ئەوەش بەهۆی لاوازی حکومەت و دابەشبوونی گەلەوە".

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەمریکا دەڵێت، دەنگۆی ئەوە هەیە هێرشبکرێتە سەر سەرباز و دامەزراوەکانیان لە عێراق.
 
ئێوارەی ئەمڕۆش باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئاماژەی بەوە نەکردووە کە دەنگۆکە لە کوێ بڵاوبووەتەوە، بەڵام دەڵێت، باس لەوە دەکرێت باڵیۆزخانەکەیان چۆڵکرابێت. بۆیە روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، "باڵیۆز [ماتیۆ] تولەر لە بەغدا ماوەتەوە و باڵیۆزخانەش بەردەوامە لە بەڕێکردنی کاروبارەکانی". 
 
 

بابەتی پەیوەندیدار

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: سەرکردەیەکی دیاری داعشمان لە دیالە کوشت
عێراق22-11-2026

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: سەرکردەیەکی دیاری داعشمان لە دیالە کوشت

پرۆسەی یەکخستنی کارتی زانیاری و کارتی نیشتمانی لە تەواوبووندایە
عێراق22-11-2026

پرۆسەی یەکخستنی کارتی زانیاری و کارتی نیشتمانی لە تەواوبووندایە

لە موسەننا گەڕیدەیەکی ژاپۆنی بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا
عێراق22-11-2026

لە موسەننا گەڕیدەیەکی ژاپۆنی بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە