وەزارەتی بەرگریی عێراق بۆ رووداو: فڕۆکەکانی ئێف 16 نەگوێزراونەتەوە بۆ هیچ وڵاتێک

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی عێراق رەتیدەکاتەوە فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری ئێف 16ی عێراق بۆ دەرەوەی وڵات گواسترابێتنەوە و رایدەگەیێنێت، فڕۆکەکان لە شوێنێکی پارێزراون.
 
لیوا تەحسین خەفاجی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی لە وەزارەتی بەرگریی عێراق، رۆژی هەینی 27ـی ئاداری 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: " ئەو دەنگۆیانەی باس لە گواستنەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف 16ی سەر بە هێزی ئاسمانیی عێراق دەکەن لە بنکەی ئاسمانیی بەلەدەوە بۆ شوێنێکی دەرەوەی عێراق، دوورن لە راستییەوە."
 
لیوا تەحسین خەفاجی گوتی : "پشتیوان بە خودا فڕۆکەکانمان لە شوێنێکی پارێزراون و لە نێو عێراقدان."
 
رۆژی پێنجشەممە ژمارەیەک میدیای عەرەبی هەواڵێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا باسیان لەوە کردبوو، بەپێی رێککەوتنێکی نێوان ئەمریکا و عێراق، فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف 16ی عێراق بۆ وڵاتی ئوردن گواستراونەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە