14 دامەزراوە لێکۆڵینەوە لە بەربژێرانی پەرلەمانی عێراق دەکەن

27-05-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ناوى بەربژێران بۆ 14 دامەزراوە دەنێرن بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان کە وەزارەتى ناوخۆ و پێشمەرگەى هەرێمى کوردستانیان تێدایە.
 
سێشەممە، 27ى ئایارى 2025، موهەنەد سەڕاف، ئەندامى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداى راگەیاند، دواى رادەستکردنى ناوى بەربژێران بۆ  هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق بە کۆمیسیۆن، لەلایەن 14 دامەزراوەى حکومەتى فیدراڵ و هەرێمى کوردستان لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان دەکرێت.
 
ئەو وەزارەت و دامەزراوانەى وردبینى لە دۆسیەى بەربژێران دەکەن بریتین لە: دەستەى دەستپاکى، وەزارەتەکانى ناوخۆ، بەرگرى، پەروەردە و خوێندنى باڵا، کۆچ کۆچبەرانى عێراق، حەشدی شەعبی، دەزگاکانى بنەبڕکردنى تیرۆر، هەواڵگری، ئاسایشى نیشتمانیى عێراق، راوێژکاریی ئاسایشى نیشتمانى و ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق.
 
لە هەرێمى کوردستانیش وەزارەتەکانى ناوخۆ و پێشمەرگە بەشدار دەبن لە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەى بەربژێران. موهەنەد سەڕاف گوتى: "ئەو دوو وەزارەتەى هەرێمى کوردستان تەنیا لێکۆڵینەوە لە بەربژێرانى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان دەکەن."
 
لە 25ى ئایارەوە کۆمیسیۆن دەستى کردووە بە وەرگرتنى لیستى بەربژێران و تاوەکو 24ى حوزەیران بەردەوام دەبێت.
 
موهەنەد سەڕاف رایگەیاند، دواى کۆتاییهاتنى وادەى وەرگرتنى ناوى بەربژێران، لیستى ناوەکان دەنێردرێن بۆ لێکۆڵینەوە و لەماوەى 15 رۆژدا وەڵامەکان وەردەگرنەوە.
 
وردبینییەکە بۆ ئەوەیە دڵنیا ببنەوە لەوەى بەربژێران تۆمەتبار نین یان بەڵگەنامە و بڕوانامەکانیان دروستە.
 
بۆ هەڵبژاردنى خولى نوێى پەرلەمان، کە لە 11ى تشرینى دووەمى 2025 دەکرێت، عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە کراوەتە 18 بازنە، هەر لیست و هاوپەیمانێتییەک بۆى هەیە کە دوو ئەوەندەى ژمارەى کورسیى بازنەکەى بەربژێر لە لیستەکەیدا دابنێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەیەکی پێشووی چوارچوەی هاوئاهەنگی.

چوارچێوەی هاوئاهەنگی کۆدەبێتەوە و تاوتوێی دەستپێشخەریی لیستەکەی سوودانی دەکات

بڕیارە ئەمشەو ( 22ى کانوونى یەکەمى 2025) هاوپەیمانیی چوارچێوەى هاوئاهەنگى کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی بەربژێری سەرۆکوەزیرانی داهاتووى عێراق، لەگەڵ ئەو دەستپێشخەرییەی کە لیستی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لەبارەی هەمان پرس پێشکێشی کردووە.